بۆردومانەکانى تورکیا 200 هەزار درەختى لە سنوورى بادینان لەناوبردووە

سروشتى ئامێدى لە ناوچەى بادینان | فۆتۆ: Levi Clancy
SNN – مەودا مستەفا
بەرپرسی رێکخراوێکى ژینگەى هۆشدارى دەدات لە زیانە ژینگەییەکانى بۆردومانەکانى تورکیا و دەڵێت: تەنیا لە سنوورى ناوچەى بادینان 200 هەزار درەخت زیانیان بەرکەوتووە و لەناوچوون.
ئاسۆ شکاک، سەرۆکی رێکخراوی ئاڤیاری ژینگەیی لە هەرێمی کوردستان بە SNNی راگەیاند: “بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا لە سنووری بادینان 200 هەزار درەخت و دار زیانیان بەرکەوتووە و لە ناوچوون، ئەمە سەرەڕاى ئەوەى بە هەزاران زیندەوەر و باڵندە سووتاون و گیانیان لەدەستداوە و بەشێکیشیان بەهۆی نەمانی خۆراکی پێویست کۆچیانکردووە بۆ ناوچەیەکی دیکە”.
وتیشى: “بەهۆى بۆردومانەکەوە زیانى زۆرى ژینگەى بەر ناوچەکە کەوتووە کە رەنگە نەتوانرێت بە ئاسانى قەرەبووبکرێتەوە”.
سەرۆکی رێکخراوی ئاڤیاری ژینگەیی ئەوەشى خستەڕوو: “ئێمە بەردەوام چالاکیمان دژی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامداوە، بەڵام ئەوەى پێویستە ئەوەیە حکومەت و لایەنە سیاسیەکان گفتوگۆ لەگەڵ هەردوولایەن بکەن بۆ ئەوەی زیانی زیاتر بەر ژینگەی هەرێمی کوردستان نەکەوێت”.
سوپای تورکیا نزیکەی سێ مانگە دەستى بە هێرش و بۆردومان کردووە لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بە بیانووی هەبوونی گەریلاکانی پارتی کرێکانی کوردستان، بەو هۆیەشەوە جگە لە زیانە گیانییەکان زیانێکی زۆر بە رەز و باخ و دارستان و ژینگەی ناوچەکە گەیشتووە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



