“عێراق دەروازە سنوورییەكانی خۆی پێكەوە نەبەستووەتەوە تا ئەوانەی هەرێم پێكەوە ببەستێتەوە”

مەرزی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژە بەوە دەكات تا ئێستا حكومەتی عێراق نەیتوانیوە دەروازە نێودەوڵەتییەكانی ژێر دەستەڵاتی خۆی بە شێوەی سیستەمی ئەلیكترۆنی پێكەوە ببەستێتەوە، بۆیە ئەگەر بیەوێت دەروازەكانی هەرێم بە دەروازەكانی دیكەی عێراقەوە ببەستێتەوە كاتی زۆری دەوێت، ئەوەش دوای واژۆكردنی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا.
شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری گورمرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: “لە ئێستادا كە جارێكی دیكە باسی بەستنەوە دەروازە سنورییەكانی عێراق و هەرێم دەكرێت لە كاتێكدایە كە تا ئێستا حكومەتی عێراق نەیتوانیوە دەروازە سنوورییەكانی ژێر دەستەڵاتی خۆی پێكەوە ببەستێتەوە، لە كاتێكدا لە هەرێمی كوردستان بە سیستەمێكی ئەلیكترۆنی دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكە نێودەوڵەتییەكان پێكەوە بەستراونەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “بەستنەوەی دەروازە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەروازە نێودەوڵەتییەكانی ژێردەستەڵاتی حكومەتی عێراقی پێویستی بەكات دەبێت و لەڕووی هونەری و تەكنیكییەوە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە تا ئێستا لە نێوان حكومەتی هەرێم و عێراق هیچ ڕێككەوتنێك لەوبارەیەوە واژۆ نەكراوە و باس لە وردەكاری نەكراوە لەبارەی چۆنییەتی یەك شێوازی كاركردن لە دەروازە نێودەوڵەتییەكان”.
وتەكانی بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە كاتێكدایە كە دەستەی خاڵە سنوورییەكانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاویكردووەتەوە و تیایدا هاتووە، لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا بۆ بەستنەوەی خاڵە سنووریەكانی هەرێم بە خاڵە سنوورییەكانی عێراقەوە گەیشتوونەتە رێككەوتن.
دەستەی خاڵە سنوورییەكانی عێراق راشیگەیاندووە، لەسەر فەرمانی ژمارە 83ی تایبەت بە نوێكردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی فڕۆكەخانەكان، كە فەرمانەكە دەرچووە بۆ دەستكردن بە كارەكانیان لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی لە هەرێمی كوردستان، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم بۆ چالاككردنی فەرمانەكە وەڵامی نەداوەتەوە و كارمەندی پێویست بۆ ئەو كارە بەردەست نییە.
ئاماژە بەوەشكراوە، دەبێت خاڵە سنوورییەكانی هەرێم ببەسترێنەوە بە خاڵە سنوورییەكانی ناوەندەوە و ئەو بەرێوەبەرایەتیانەی لە ئێستادا بەركارن ھەڵبوەشێنرێنەوە و بە بەڕێوەبەرایەتییەكی تر دروستبكرێت، تاوەكو ئاسایشی فڕۆكەخانەكان بگرێتە دەست.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4 hours لهمهوپێش



