وەزیرى بەرگریی تورکیا: ئۆپراسیۆنەکانمان لە هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبن

خڵوسى ئهكار، وهزیرى بهرگریی توركیا و تیمهكهى لهكاتى چاودێریكردنى ئۆپراسیۆنهكان | فۆتۆ: AA
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیرى بەرگریى تورکیا رایگەیاند: پەکەکە و یەپەگە نوێنەرى برا کوردەکانى ئێمە نین، وتیشى: “ئۆپراسیۆنەکانمان لە باکوورى عێراق (هەرێمى کوردستان) بەردەوام دەبن و هەرچیش پێویست بێت ئەنجامى دەدەین”.
لە دیدارێکى رۆژنامەوانیدا کە پێشینوەڕۆى ئەمڕۆ ئەنجامیداوە خڵوسى ئەکار، وەزیرى بەرگریی تورکیا باسى لە ئۆپراسیۆنەکانیان لەناو خاکى هەرێمى کوردستان کرد و وتى: “ئێمە ئۆپراسیۆنەکانمان لەناو خاکى هەرێمى کوردستان بەردەوامى پێدەدەین لەدژى پارتى کرێکرانى کوردستان، لەو پێناوەشدا هەرچى پێویست بێت ئەنجامى دەدەین”.
وتیشى: “پەکەکە و یەپەگە نوێنەرى برا کوردەکانى ئێمە نین، ئەوان تەنیا گروپى تیرۆریستین”.
وەزیرى بەرگریی تورکیا بەشێکى ترى قسەکانى تەرخانکرد بۆ باسکردن لە سیاسەتى وڵاتەکەى لە سووریا و ئەوەشى خستەڕوو: “ئەمریکا نەیتوانیووە بەڵێنەکانى خۆى لە باکوورى سووریا بەرێتە سەر، ئێمەش لەوێ ئەرکەکانمان بەردەوامى پێدەدەین بۆ ئەوەى هاووڵاتییانى ئەوێ پارێزراوبن”.
خڵوسى ئەکار جەختى لەسەر ئەوەشکردەوە: “ئێمە ناهێڵین نەوتى باکوورى سووریا لەلایەن تیرۆریستانەوە دەستى بەسەردا بگیرێت، چونکە پێویستە ئەو نەوتە بۆ هاووڵاتییان بێت، ئێمەش لە سووریا دەمێنینەوە”.
بە وتەى وەزیرى بەرگریی تورکیا، “تا ئێستا زیاتر لە 40 هەزار هاووڵاتى و سەربازى تورکیا بە هۆى گرژییەکانى نێوان پارتى کرێکارانى کوردستان و وڵاتەکەى کوژراون”.
سوپای تورکیا نزیکەی سێ مانگە دەستى بە هێرش و بۆردومان کردووە لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بە بیانووی هەبوونی گەریلاکانی پارتی کرێکانی کوردستان، لە ئێستادا هەردوو ئۆپراسیۆنى (چنگى هەڵۆ) و (چنگى پڵنگ) لەناو خاکى هەرێمى کوردستان بەڕێوەدەچن، کە بوونەتە هۆکارى ورێرانبوونى دەیان گوند و چۆڵبوونیان شەهیدبوونى چەندین هاووڵاتى و زیان گەیشتن بە ژینگەى ناوچەکە بەشێوەیەکى فراوان.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



