لە خانەقین، دوو هاووڵاتى كورد له پێناو دوو هاووڵاتى عه‌ره‌ب بوونه قوربانى

دوو برا کوژراوەکەی خانەقین- فۆتۆ SNN
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
شه‌وى رابردوو له سنوورى خانه‌قین له لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه دوو هاووڵاتى عه‌ره‌ب ڕفێندران و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان سوتێندرا، له كاتێكدا دوو هاووڵاتى كورد كه بران و ده‌چن به هاناى هاووڵاتییه عه‌ره‌به‌كانه‌وه ئه‌وانیش له لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن و داتر هه‌ر چواریان ده‌كوژن.
شه‌ماڵ عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس به SNNى راگه‌یاند: دره‌نگانى شه‌وى رابردوو له نزیك گوندى (ده‌كه‌ى نورى میكائیل) سه‌ر به قه‌زاى خانه‌قین چه‌كدارانى داعش بازگه‌یه‌ك داده‌نێن و رێگه له ئۆتۆمبیلێك ده‌گرن كه مریشكى باركردبوو، دواتر ئۆتۆمبیله‌كه‌یان سوتاند شۆفێر‌و سهرنیشینێك ده‌ڕفێنن كه عه‌ره‌بن.
وتیشى، “له دواى ڕفاندنى دوو هاوولاتییه عه‌ره‌به‌كه دوو هاووڵاتى كورد كه بران ده‌چن به هاناى دوو عهرهبهكهوه، به‌ڵام چه‌كدارانى داعش رێگه له ئۆتۆمبێلى دوو برا كورده‌كه‌ش ده‌گرن و ئه‌مانیش ده‌ڕفێنن”.
شه‌ماڵ عه‌بدولره‌حمان باسیشى له‌وه‌كرد، “چه‌كدارانى داعش سه‌ره‌تا هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌كه ده‌سوتێنن و دواتریش له دوورى 50 مه‌تر له ئۆتۆمبیله‌كانه‌وه هه‌ردوو برا كوردهكهو دوو هاووڵاتییه عه‌ره‌به‌كه‌ش ده‌ده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژى گوله‌و هه‌ر چواریان ده‌كوژن و به‌یانى ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه”.
دوو برا كورده‌كه ناویان “سامان و قاره‌مان داود”هو دانیشتووى ناحیه‌ى سه‌عدییه‌ى سه‌ر به قه‌زاى خانه‌قینن هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌نى ژن و چوار منداڵ. هاووڵاتییه عه‌ره‌به‌كانیش یه‌كێكیان ناوى “زاری یوسف ” دانیشتووى خوارووى عێراقه، ئه‌وی دیكه‌یان به ناوى “ئه‌حمه‌د فه‌خرى” ئاواره‌یه‌و له سنوورى كه‌لار نیشته‌جێیه.
داعش چالاکییەکانی له سنوورى خانه‌قین ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه له چه‌ند شه‌وى رابردوو له ماوه‌ى كاتژمێرێكدا چوار په‌لامارى تیرۆریستى ئه‌نجامداو وێراى كوشتنى دوو سه‌رباز سێ هاووڵاتیشى ڕفاند.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



