
میسی
SNN Sport
کەمێک پێش ئێستا رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، میسی لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەگەڕێتەوە بۆ راهێنانەکانی یانەکەی و دەست بە مەشقەکان دەکاتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، میسی رۆژی یەکشەممە پشکنینی (PCR) لە یانەکەی دەکات، دواتر لە رۆژی دووشەممە دەست بە راهێنانەکان دەکاتەوە و یەکەم یەکەی مەشقی لەگەڵ کومانی راهێنەری نوێی یانەکە ئەنجام دەداتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، میسی بڕیاری رۆشتنی لە بەرشەلۆنە داوە، بە ئیدارەی یانەکەشی وتووە نایەوێت لە بڕیارەکە پەشیمان ببێتەوە.
هۆکاری گەڕانەوەی میسی بۆ راهێنانەکان بۆ ئەوەیە ئەو یاریزانە نایەوێت لە یاساکانی یانەکەی لابدات، دەیەوێت تا ئەوکاتەی کارەکانی رۆشتنی لە یانەکە تەواو دەبێت، پابەندی رێنماییەکانی بەرشەلۆنە ببێت و هیچ یاسایەک نەشکێنێت، کە لە ئەگەری شکاندنی هەر یاسایەکی یانەکەی، ئەوا بەرشەلۆنە دەتوانێت سزای دارایی بدات.
هۆکاری رۆشتنی میسی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئەو یاریزانە، متمانەی بە ئیدارەی یانەکە و سەرۆک نەماوە، لە کەیسی گواستنەوەی نەیمار فێڵیان لێکردووە و گریزمان هێناوە بۆ یانەکە لە ژوری جلگۆڕین کێشەی دروستکردووە، هەروەها ڤاڵڤێردی راهێنەری پێشوویان دروخستووەتەوە و کیکی سیتینیان لە شوێنەکەی داناوە وئێستاش کومان کراوە بە راهێنەر هیچ پرسیان بە میسی نەکردووە و ئەم راهێنەرەش هەڵوێستی لەگەڵ سوارێز خراپ بووە و بڕیاری فرۆشتنی داوە، یانەکە پرۆژەیەکی باشی وەرزشیشی نەبووە، ئەمانە هەمووی هۆکاری چوونی میسییە لە یانەی بەرشەلۆنە.

ENTRENAMIENTO DEL BARCELONA
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



