بۆیەکەمجار بڕیاردرا بە کردنەوەی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەڵەبجە

دادگای تێهەڵچوونەوەی هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە مەبەستی کارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتییان و نەگەڕانەوەیان بۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی، بۆ یەکەمجار بڕیار لەسەر کردنەوەی دادگای تێهەڵچونەوەی هەڵەبجە درا، جێگری پارێزگاری هەڵەبجەش ئاماژە بەوەدەکات بینای تایبەت بە دادگاکەمان ئامادەکردووە و لە هەوڵی دابینکردنی چەند فەرمانبەرێکین بۆ ئەو دادگایە و کردنەوەشی پێویستیەکی گرنگە بۆ هەڵەبجە.
کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی دەبێت لە هەموو پارێزگایەک دادگای تێهەڵچوونەوە بوونی هەبێت و یەکێک لە پێداویستییەکانی بە پارێزگاکردنی هەر شارێک، بەڵام تا ئێستا ئەو دادگایە لە هەڵەبجە بوونی نەبووە و دۆسیە و بڕیارەکانی تایبەت بەو دادگایە لە دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی کاریان لەسەرکراوە، ئەمەش بارگرانی زیاتر بۆ هاووڵاتییان دروستکردبوو جگە لەوەی بۆ دادگای هەڵەبجەش بارگرانی بوو کە کارەکانیان لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا لەلایەن بەڕێوەبەری دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانییەوە بڕیاری کردنەوەی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەڵەبجە دەرکراوە، سەردانی کردوین و بە وردی باسمان لە کردنەوەی ئەو دادگایە کردووە، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە بینای پێشووی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەڵەبجەمان تەرخانکردووە بۆ کردنەوەی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەڵەبجە و هەموو ئامادەکارییەکمان بۆ ئەنجمداوە.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دادوەر و کەسە یاساییانەی کە دەبێت لەو دادگایە دەوام بکەن و دەستبەکار ببن، لە لایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانییەوە دابیندەکرێن، هاوکات ژمارەیەک فەرمانبەری ئیداری پێویست دەبێت لە ئێستادا ئێمە لە هەوڵی دابینکردنی ئەو فەرمانبەرانەداین چ بە شێوەی گواستنەوە و تەنسیبکردن بێت یاخود بە دامەزراندن و گرێبەست بێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



