“ئەوانەی بە بۆردومانەکانی تورکیا گیانلەدەستدەدەن لە هەولێر و دهۆک بە شەهید هەژمار ناکرێن”

شنۆ ئەشقی، ئەندامی فراکسۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان
SNN – مەودا مستەفا
ئەندامێکی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت: زۆر بەلامانەوە سەیرە ئەو کەسانەی بەهۆی بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە شەهید دەبن لە سلێمانى بە شەهید هەژمار دەکرێن و لە هەولێر و دهۆک کەس باسی شەهیدبوونیان ناکات.
شنۆ ئەشقی، ئەندامی فراکسۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان بە SNN ی راگەیاند: “ماوەى چەند مانگێکە سەرقاڵی بەدواداچوونم بۆ ئەوەی بزانم هۆکار چییە ئەو هاووڵاتییانەی بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانەوە شەهید و برینداردەبن لە سلێمانى بە شەهید هەژمار دەکرێن، لە هەولێر و دهۆک کەس باسیشیان ناکات و بە شەهیدیش هەژمار ناکرێن”.
وتیشی: “بۆ ئەم پرسە پرسیارم ئاراستەی هەریەکە لە لیژنەی شەهیدان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، وەڵامەکانییان جێگای دڵخۆشی ئێمە نەبوو و تەنانەت وەڵامی پرسیارەکەش زۆر باوەڕپێکراو نەبووە”.
ئەو پەرلەمانتارەى فراکسیۆنى سەوز ئەوەشى خستەڕوو: “بەداخەوە تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ گرنگییەکى بە سنووری بادینان نەداوە، تەنانەت ئەو کەسانەی خزم و کەسوکاریان بەهۆی بۆردومانەکانى تورکیاوە شەهید و برینداربوون لە کاتی ئەنجامدانی خۆپیشاندان دژی ئەو بۆردومانە هێزە ئەمنییەکان هێرشیان دەکەنە سەر و دەستگیریان دەکەن”.
لەبارەى هۆکارى هەژمارنەکردنى ناوى ئەو کەسانەى بەهۆى بۆردومانەکانەوە گیان لەدەستدەدەن بە شەهید لە هەولێر و دهۆک ئەو پەرلەمانتارەى فراکسیۆنى سەوز روونیکردەوە: ” نازانم چ هۆکارێک لە پشتی بەم بابەتەوەیە کە حکومەت بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ خەڵکی سنووری بادینان و زاخۆدا دەکات، بەو شێوەیە رەشبگیريی ئەنجامدەدات و دەستگیریان دەکات، ئەوەشی جێگەی سەرسوڕمانە نازانم بۆچی لە راپۆرتی لیژنەکەی پەرلەمان هیچ ئامارێک نەخرابووە روو کە چەند کەس شەهید بوون و چەندیش برینداربوون بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیاوە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



