پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلەکانی هەولێر لە زیانی گیانییەوە بۆ زیانی کۆمەڵایەتی

SNN- مەودا مستەفا
رۆژانە لە نێوان خۆرئاوابوون تا بەرەبەیانی ئەو پێشبڕکێ یاخود سەركێشی (سیباق)ی ئۆتۆمبێل دەكرێت، بۆیە كۆتایی زۆربەی پێشبڕكێكان كێشەی كۆمەڵایەتی و شەر و ئاژاوە و پێكداكێشانی ئۆتۆمبێلەكان كۆتایی پێهاتووە، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێریش دەڵێت هەڵمەتەكانمان لەگەڵ ئاسایش و پۆلیس بەردەوامن بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی سەركێشی یان لە گۆڕەپانەکاندا كۆدەبنەوە سەركێشی بە ئۆتۆمبێلەکانیان ئەنجامدەدەن.
حەسب حوسێن یەكێك لەو كەسانەی حەزو ئارەزووی پێشبركێ و سەركێشە بە ئۆتۆمبێلە بە SNNی وت :”ئەو جۆرە پێشبركێیانە لە زۆرینەی وڵاتان دەکرێت و حەز و ئارەزوێكی تایبەتە، ئەو كەسانەی ئەو یارەیە دەكەن هەست بە خۆشی دەكەن و ئەگەر كەسێك یەك جار ئەو کارە بكات ناتوانێت وازی لێبهێنێـت، زۆر جاریش بەهۆی ئەو یارییەوە زیانی زۆرمان بەردەكەوێـت، وەكو پێکدادانی ئۆتۆمبێل و تێكچوونی بزوێنەر و كێشەی میكانیكی”.
لای خۆشیەوە فازل حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت: راستە ئەو دیارەیەدەیە لە هەولێر بەدەی دەكرێت، هەڵمەتەكانی ئێمەش بۆ دەستگیكردنی ئەو جۆرە شوفێرانە دەستی پێکردووە هەڵمەتەكەش بەشداری پۆلیس و ئاسایشەو شەوانە لە نێو شاری هەولێر دەسوڕێنەوە، لە راستیدا ئاماریكَی ورد لەبەردەستدانییە چەند كەس دەستگیرکراون، ئۆتۆمبێلەکانیشیان دەستی بەسەردا گیراوە.
وتیشی : ” دەستگیركردنی ئەو جۆرە كەسانە زۆر ئەستەمە جونكە چەند کەسێکیان لە پێشەوەیە، هەروەها پێش گەیشتن بە شوێنی نمایشەكە زووتر یەکتری ئاگادار دەکەنەوە، بۆیە ئەستەمە دەستگیركردنیان”
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


