دوای رێكکەوتنی هەولێر و بەغدا رەشنووسی بودجەی 2021ی عێراق دەنێردرێتە پەرلەمان

گەیشتنی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغدا
SNN-هەوراز ئەحمەد
ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایدەگەیەنێت: “لە رۆژانى ئایندەدا شاندى حکومەتى هەرێم سەردانى بەغدا دەکات بۆ واژووکردنی رێککەوتن و تاوتوێی رەشنووسى پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021، لەدوای ناردنی ئەو بڕە پارەیەی لەسەری رێککەوتوون بەشێوەی مانگانە، حکومەتی هەرێم بەرپرسیار دەبێت لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران”.
شیروان میرزا، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە SNNى راگەیاند: “مانگانە حکومەتى ناوەند بڕى 320 ملیار دینار رەوانەى هەرێمى کوردستان دەکات بە مەبەستى دابینکردنى مووچە، حکومەتى هەرێم چەند مووچەیەکى ئەمساڵیش قەرزارى مووچەخۆرانە و دەبێت میکانیزمێکى گونجاو بدۆزێتەوە بۆ ئەوەى ئەو مووچانە نەفەوتێن، چونکە حکومەتى ناوەند لە ئێستادا مووچەى مانگى ئاب دابەش دەکات و حکومەتى هەرێمیش مووچەى مانگى ئازارى ئەمساڵى دابەش کردووە”.
وتیشى: “رێککەوتنى حکومەتى هەرێم و ناوەند گرنگى خۆى هەیە بەڵام هیوادارم ئەو رێککەوتنە لە سەر بنەمایەکى پاک و بێگەرد بێت و هیچ دیوێکى شاراوەى نەبێت”.
ئاماژەى بەوەش کرد: “لە رۆژانى ئایندەدا شاندى حکومەتى هەرێم سەردانى بەغدا دەکەن بۆ واژووکردن لە بارەى رێککەوتنى نێوانیان پاش واژووکردنى، رەشنووسى پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021 رەوانەى پەرلەمان دەکرێت و دەنگى لەبارەوە دەدرێت دواتر لەسەر ئەو بنەمایە لە ساڵى داهاتوو هەردوولا پابەندى رێککەوتنەکە دەبن”.
لە ماوەی رابردوودا شاندێکی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە چەندین سەردانی لەگەڵ حکومەتی بەغدا کۆبووەتەوە و تاوتوێی داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەکان و بودجەی ساڵی 2021 کراوە، بەمزیکانە واژوو لەسەر رێککەوتنێک لەوبارەیەوە دەکەن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



