داعش چالاکبووەتەوە و SNN ناوی ژمارەیەک سەرکردەی نوێیان لە عێراق ئاشکرادەکات

چه‌ند چه‌كدارێكى داعش | فۆتۆ: ABCNEWS
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانى داعش له سنوورى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان لە رووی ژمارە و چالاکییەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیانکردووە، هۆکارەکەشی بۆ ئاڵۆزى ره‌وشى سیاسى عێراق و په‌رته‌وازه‌یى هێزه عێراقییه‌كان و بۆشایى ئه‌منى له‌و ناوچانه دەگەڕێتەوە، به‌پێى زانیارییه‌كانیش داعش سه‌رچاوه‌ى مادیی باشتر بووه و ئه‌میر و به‌رپرسى نوێیان بۆ ناوچه‌كان داناوه.
جارێكى تر چه‌كدارانى داعش له عێراق و به‌تایبه‌تى له سنوورى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له موسڵ و كه‌ركوك و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ده‌ستیان كردووه به چالاكییه‌كانیان له كوشتن و رفاندن و په‌لامارى گونده‌كان و سووتاندن و وێرانكارى، زۆربه‌ى ئه‌و كرده‌وانه‌ش له دژى هێزه عێراقییه‌كان به پلەی یه‌ك و دواتر هاووڵاتیانى كورد و عه‌ره‌ب ئه‌نجامده‌درێن.
محه‌مه‌د عومه‌ر به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له قه‌ره‌ته‌په به SNNى راگه‌یاند: له سنوورى قه‌ره‌ته‌په بۆ ناوچه‌كانى ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین و سنوورى ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 به‌شێوه‌یه‌كى گشتى چه‌كدارانى داعش له رووى ژماره‌وه زیادیانکردووە و چالاكیشیان زیاتر بووه بەتایبهتى له شه‌واندا به ئاشكرا له هه‌ندێك ناوچه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
وتیشى: “له سنوورى قه‌ره‌ته‌په بۆ گونده‌كانى خوارووى ناحیه‌كه بۆ سه‌ر ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین داعش به ته‌واوه‌تى به‌هێز بووه بەشێوه‌یه‌ك به‌شێكى زۆرى ئه‌و گوندانه شه‌وانه كۆنترۆڵده‌كات و كۆبوونه‌وه به خه‌ڵكه‌كه‌ى دەکات و داواى هاوكارى مادیش هه‌ر له گوندنیشینه‌كان ده‌كات”.
محه‌مه‌د عومه‌ر وتیشى: “بەپێى زانیارییه‌كانیان له خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌وه بۆیان ئاشكرا بووه له سنوورى ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین به‌شێك له داعشه‌كان خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌ى عێراقن و له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوو له رێگه‌ى سوریاوه بۆ موسڵ و دواتر بۆ سه‌ڵاحه‌دین، لەوێشەوە گه‌یشتوونه‌ته سنوورى پارێزگاى دیاله”.
داعش له سنوورى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان خۆیان رێكخستووه‌ته‌وه، هه‌ندێكجار له یه‌ك كاتدا چه‌ندین په‌لامارى تیرۆریستى ئه‌نجامده‌ده‌ن به تایبه‌تى له ناوچه‌كانى خانه‌قین و داقوق و كه‌ركوك و شوێنه‌كانى دیكه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى راشیگه‌یاند: هێزه عێراقییه‌كان له‌و ناوچانه‌دا كه چه‌كدارانى داعش كۆنترۆڵیان كردووه هیچ ڕۆڵێكیان نییه و ته‌نانه‌ت زۆرجار له شه‌واندا له كاتى په‌لامار و كرده‌وه‌كانى داعش هێزه‌كان هیچ جوڵه‌یه‌ك ناكه‌ن و ته‌نها باره‌گا و سه‌نگه‌ره‌كانى خۆیان ده‌پارێزن.
هه‌ر بەپێى زانیارییه‌كانى SNNله ئێستادا داعش ئه‌میرى بۆ ناوچه‌كان داناوه له‌وانه “ناوچه‌ى به‌غدا، باكوورى به‌غدا، پارێزگاى ئه‌نبار، فه‌لوجه، دیاله، كه‌ركوك، سەڵاحه‌دین، به‌شى دجله و به‌شى موسڵ لەگه‌ڵ به‌شى باشوور”. له زۆربه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ش ئه‌میره‌كان خه‌ڵكى عێراق و ناوچه‌كه‌ن ئه‌مه‌ش هۆکارەکەی ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه به باشى شاره‌زایى جوگرافى ناوچه‌كه‌ن.
ئه‌میره نوێیه‌كانى داعش کێن؟
ئه‌میرى هه‌موو داعش محه‌مه‌د سه‌عید عه‌بدولره‌حمان ناسراو به ئه‌بو ئیبراهیم ئهلقورهیشى ئه‌لهاشمى-یە.
شێخ ئه‌بو سه‌فیه ئه‌میرى ده‌سته‌ى جه‌نگ
ئهیو حه‌مزه ئه‌لموهاجر وته‌بێژى داعش و به ره‌گه‌ز ئوردونییە.
موه‌فه‌ق مسته‌فا محه‌مه‌د عه‌لى ئهلكرموش ناسراو به ئه‌بو سەڵاح به‌ڕێوەبه‌رى گشتى كارگێڕى داعش.
سامى جاسم محه‌مه‌د ناسراو به حاجى حامد ئهلجبورى ئه‌میرى داعش بۆ كاروبارى دارایى.
رائید كشكول ئهلجبورى به‌رپرسى دارایی “بیت المال”.
حلیمۆف تاجیكی وه‌زیرى ئێستاى جه‌نگ.
یه‌شار خه‌تاب غه‌زال ناسراو به حاجى زید دادوه‌رى خوێن.
والى عێراق ئه‌بو حارس ئه‌لعێراقی ناسراو به ئه‌بو حه‌یده‌ر.
موعته‌ز نومان عهبدولنایق ئهلجبورى ناسراو به حاجى ته‌یسیر جێگرى والى عێراق.
ته‌ها جاسم سه‌لمان ئهلجبورى ناسراو به ئه‌بو عێراقى به‌رپرسى ئه‌منى ولایه‌تى عێراق.
جه‌بار سه‌لمان عه‌لى و ئه‌بو عهبدولحیفاز به‌رپرسى لیژنه‌ى كۆمسیۆن.
یه‌حیا عومه‌ر یوسف ئه‌لنه‌جار ئه‌ندامى لیژنه‌ى كۆمسیۆن.
مونته‌زر حوسێن عه‌باس ناسراو به ئه‌بو عه‌بدوڵا ئهلعزاوى یه‌كێكه له به‌رپرسه باڵاكانى داعش له ولایه‌تى عێراق.
عه‌بدولواحد خزه‌یر ئه‌حمه‌د ناسراو به ئه‌بو لوئه‌ى ئه‌ندامى لیژنه‌ى كۆمسیۆن.
عه‌بدول سه‌میع ئیبراهیم خزه‌یر به‌رپرسى ده‌سته‌كانى شه‌ریعه‌ت.
یه‌قزان ئهلحبالى ناسراو به ئه‌بو حه‌رب یاریده‌ده‌رى به‌رپرسى دیوانى حسبه.
ئه‌بو حوسێن قرداش ئه‌ندامى لیژنه‌ى كۆمسیۆن.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى پله‌دار چه‌كدارانى داعش بۆیه گۆڕانكاری نوێیان ئه‌نجامداوه له پۆسته‌كانیان هه‌ركاتێك هه‌ست به سستى و قه‌تیسبوون بكه‌ن خۆیان نوێ ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌مجاره زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى دانراون له پۆسته‌كان خه‌ڵكى ئه‌و سنوورانه‌ن كه داعش تێیدا جموجۆڵ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى به‌رپرسه‌كه شاره‌زایى باشى هه‌بێت له جوگرافیاى ناوچه‌كه تا بتوانن چالاكى زۆر و گه‌وره ئه‌نجامبده‌ن.
هه‌ر بەپێى زانیارییه‌كان له سه‌روبه‌ندى چالاكبوونهوهى داعش له رووى سه‌ربازییه‌وه، هه‌ندێكجار گروپ و خه‌ڵكى دیكه به ناوى داعشه‌وه له ناوچه جێناكۆكه‌كان په‌لامارى كوردیان داوه و زیانیان به‌خۆیان و كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵیان گه‌یشتووه.
شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق به SNNی راگه‌یاند: له ناوچه جێناكۆكه‌كان ئه‌وه‌ى ده‌كرێت له دژى كورد به پشتیوانى هاووڵاتیانى عه‌ره‌بى گونده‌كانى ئه‌و سنوورانه ئه‌نجامده‌درێت كه مه‌به‌ستیان ده‌ركردنى هاووڵاتیانى كوردى ئه‌و ناوچانه‌ن و دووباره تهعریبكردنهوهى زه‌وى زارى كورده.
وتیشى: “له سنوورى خانه‌قین زیاتر له 500 خێزانى گونده‌كان له‌به‌ر ئه‌و په‌لامار و كرده‌وه و ئاڵۆزى و پشێوییه‌ى هه‌یه ناوچه‌كانیان جێهێشتووه و بۆ ئه‌وه‌ش داوایان له پارێزگارى دیاله و حكومه‌تى عێراقیش كردووه چاره‌سه‌رى گونجاو بدۆزرێته‌وه له ڕووى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و دروستكردنى هێزى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى ناوچه‌كه”.
به پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN سه‌باره‌ت به زیادبوون و چالاكبوونهوهى چه‌كدارانى داعش له ناوچه جێناكۆكه‌كان چه‌ند هۆكارێك هه‌یه له‌وانه “پشێوى و ئاڵۆزى ره‌وشى سیاسى عێراق، په‌رته‌وازه‌یى هێزه عێراقییه‌كان و نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى و په‌یوه‌ندى باش له نێوان هێزى سوپا و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى، هاوكاریكردنى چه‌كدارانى داعش له لایه‌ن عه‌ره‌به سووننه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ى كه داعش تێیدا جموجۆڵیان هه‌یه”.
به‌شێكى تر په‌یوه‌ندى به بۆشایى ئه‌منییه‌وه هه‌یه كه رووبه‌رێكى فراوانى له ناوچه‌كانى سنوورى كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله هیچ هێزێكى تێدا نییه و به ده‌ستى گروپه چه‌كدارانى پێشتر و داعشى ئێستاوه‌یه.
هاوكات له ئێستادا له ڕووى مادییه‌وه داعش باشتر بوون به تایبه‌ت له رێگه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌یانڕفێنن پاره‌یان ده‌ستده‌كه‌وێت و به‌كارى ده‌هێنن بۆ چالاكییه‌كانیان.
چالاكبوونهوهى داعش له ناوچه جێناكۆكه‌كان به شێوهیهكە له ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا زیاتر له 20 چالاكى له سنوورى كه‌ركووك بۆ خانه‌قین ئه‌نجامدراوه، بووهتههۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ترس و نیگه‌رانى به شێوه‌یه‌ك له‌و ناوچانه له شه‌واندا به ته‌واوتى هاتووچۆ كه‌مبووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها كۆچكردنى هاووڵاتیان ده‌ستى پێكردووەتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
27 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
27 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


