لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا 27 کەس لەسەر رێگایەک بوونەتە قوربانی

رووداوەکەی ئەمڕۆ, وێنە: SNN
SNN- عەلی حەمە سەعید
لە شەقامێکی سەرەکی کە پێنجوێن بە ناحیەی گەرمک دەبەستێتەوە، لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگدا 27 کەس بە رووداوی هاتووچۆ بوونەتە قوربانی، دوایین قوربانییەکانیش ژمارەیان پێنج کەس بووە کە ئەمڕۆ لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ئەو رێگایە برینداربوون.
موقەدەم هاشم عەبدوڵا، بەڕێوەبەری هاتووچۆی قەزای پێنجوێن بە SNNی راگەیاند: سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەكی پێنجوێن سەیدسادق لە ئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی نیسان پیكئاب و قەمەرەی تایبەت هۆندا پێنج كەس کە سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بوون برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕووداوەكە لە ئەنجامی تیژڕەوی و پابەند نەبوون بە رێنماییەكانی هاتووچۆ روویداوە، تیمەكانمان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە بۆ ئەنجامدانی هێڵكاری و پشكنین بۆ هۆكاری رووداوەكە و دیاریكردنی لایەنی كەمتەرخەم، هاوكات بریندارەكانیش بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن كراون.
ئەو رێگایەی کە قەزای پێنجوێن بە ناحیەی گەرمک دەبەستێتەوە، رێگایەکی یەک سایتە، لە ماوەی رابردوودا کە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمەکانی سەوزە و میوە بوو، قەرەباڵغی لەسەر ئەو شەقامە زیادیکردبوو، پابەندنەبوونی شۆفێرانیش بە رێنماییەکانی هاتووچۆ چەندین رووداوی لێکەوتەوە و بەهۆیانەوە لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 22 كەسی دیكەش بریندار بوون.
رووداوەکانی هاتووچۆ بە یەکەم هۆکاری گیانلەدەستدان لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت، شارەزایان هۆکارەکەی بۆ خراپی بەشێک لە رێگاوبانەکان و کەمتەرخەمی شۆفێران لە جێبەجێکردنی رێنماییەکان، بەتایبەت تیژڕەوی دەگەڕێننەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



