
SNN
رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرایکرد، لە چەند هەفتەی داهاتوودا ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کەمتردەکرێنەوە.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاندووە: پرۆسەی کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دوو بۆ سێ هەفتەی پێویستە، بڕیارە ژمارەی سەرباز و راوێژکارەکان بگەیەندرێتە سێ هەزار و 500 کەس.
بە کەمکردنەوەی ئەو ژمارەیە، ئەمریکا نزیکەی یەک لەسەر سێی سەربازەکانی لە عێراق کەمدەکاتەوە. ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەبێت بۆ کۆتاییهێنان بە “جەنگە ناکۆتاکان”.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئێستا ژمارەی سەرباز و راوێژکارەکانی ئەمریکا لە عێراق، کە ئەرکیان پاڵپشتیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقە، نزیکەی پێنج هەزار و 200 سەربازە.
پێشتر مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانێکیدا بۆ واشنتن، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە و یەکێک لەو تەوەرانەی کە گفتوگۆیان لەبارەوە کرد پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بوو.
سەرۆکی ئەمریکا و مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، لەو کۆبوونەوەیەدا بە رۆژنامەنووسانیان وت: “هێزە ئەمریکییەکان لە نزیکترین کاتی گونجاودا لە عێراق دەکشێنەوە”.
کازمیش رایگەیاندبوو: عێراق هێشتا پێویستی بە هاوکاری ئەمریکایە لە رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعشدا، بەڵام سوپای عێراق پێویستی بە پشتیوانی زەمینی راستەوخۆ نییە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



