
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق
SNN
مستەفا کازمی رایگەیاند: عێراق هێشتا پێویستی بە هاوکاری ئەمریکایە لە رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعشدا، وتیشی حکومەتەکەی پابەندە بە چاکسازی لە کەرتی ئەمنیدا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس وتوویەتی: “سوپای عێراق پێویستی بە پشتیوانی زەمینی راستەوخۆ نییە، ئەو هاوکاریەی کە باسیشی لێوەدەکرێت لەسەر جۆری هەڕەشە و مەترسییەکان دەگۆڕێت”.
لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەیدا، پرسیاری لەبارەی دوایین گفتوگۆ و دانیشتنەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێراندا لێکرا و سەبارەت بەوەی کە ئایا هیچ نامەیەک لە ئێرانەوە دەگەیەنێتە ئەمریکا، کازمی وتی: “ئێمە رۆڵی پۆستەچی نابینین”.
سەبارەت بە رفاندنی هێلا مێویس ژنە هونەرمەندی ئەڵمانی لە عێراق، کە دواتر ئازادکرا، کازمی وتی: “ئەم جۆرە کردەوانە دەرئەنجامی شەڕ و ئاڵۆزی چەندین ساڵەی وڵاتەکەن، سیاسەتکردن و ئیدارەدانی خراپ هۆکاری روودانی کردەوەی لەو شێوەن، هیچ گومانێکمان نییە لەوەی مەبەست لە رفاندن و کردەی هاوشێوە تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی وڵاتەکەیە”.
هەر لەبارەی ئاسایشی عێراقەوە وتی: “پابەندین بە چاکسازی لە دام و دەزگا ئەمنییەکاندا و بەهێزکردنی تواناکانیان بەجۆرێک کە بتوانن رووبەڕووی ئەم جۆرە ئاڵنگارییانە ببنەوە، ئەو ئەندامانەی هێزە ئەمنییەکانیش کە نەیانتوانیووە پارێزگاری لە هاووڵاتییان بکەن پێویستە بەسزا بگەیەندرێن، کۆتایی بە گروپە چەکدارییە نایاساییەکانیش بهێندرێت”.
لەبارەی کەیسی کوشتنی هیشام هاشمی شرۆڤەکاری دیاری عێراقیش وتی: “حکومەتەکەم بەڵێنیداوە کە بکوژانی بدۆزێتەوە، بەرەوپێشچوونیش لە کەیسی کوژرانی خۆپیشاندەرانی عێراقیدا هەبووە و لە بەسزاگەیاندنی تاوانباران بەردەوام دەبین”.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









