
SNN
دادگای لوبنان بە پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەکاری کردووە بۆ دادگای کردنی 4 ئەندامی حیزبوڵا بە تۆمەتی پەیوەندی بونیان لە رووداوە خوێناوییەکەی 2005 کە تێیدا رەفیق حەریری سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی لوبنانی تێدا تیرۆر کرا.
تیرۆرکردنی رەفیق حەریری بە قورسترین کارەسات دادەنرێت کە بەسەر لوبناندا هاتبێت دوای شەری ناوخۆی ئەو وڵاتە کە لە ساڵی 1975 دەستیپێکرد و تا 1990 بەردەوام بوو، هەروەها لە هەفتەی رابردوودا تەقینەوەی گۆکایەکی نیتراتی ئەمۆنیۆم لە بەیروت بە سێیەم کارەساتی گەورەی ئەو وڵاتە دادەنرێت کە هەر سێ رووداوەکە بەیروتی پایتەختی گرتۆتەوە.
لێکۆڵینەوەکان لە تیرۆرکردنی رەفیق حەریری ماوەی 15 ساڵی بەردەوامە دادگا بەبێ ئامادەبوونی ئەو چوار ئەندامەی حیزبوڵا دانیشتنی خۆی ئەنجامداوە، تا ئێستا لێکۆلێنەوە لەو رووداوە 1 ملیار دۆلار تێچووەکەی بووە.
لە 14 شوباتی 2005 تەقینەوەیەک سەنتەری بەیروت دەهەژێنێت و بەهۆیەوە 21 کەس بوونە قوربانی، وەک لێکۆڵینەوەکان ئاماژەی پێدەکەن تەقینەوەکە خۆکوژی بووەو تا ئیستا کەسی خۆکوژ هیچ ناسنامەیەکی ئاشکرا نەبووە، بەڵام چوار ئەندامی حیزبوڵا تۆمەتبارن بەم کردەوە ترۆرستییە.
ئەو چوار ئەندامەی حیزبوڵا چەند خولەکێک پێش تیرۆرکردنی رەفیق حەریری پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامداوەو لە شوێنی رووداوەکەوە نزیکبوون هەروەها چاودێری جوڵەی رەفیق حەریریان کردووە، تەواوی بەڵگەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لەبەردەستدایە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامی ئەم بەڵگانە نەیانتوانیوە سزای کۆتایی بەسەر ئەو چوار تاوانبارەدا بدەن.

بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









