گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 18/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە (18/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- کومان جێگرەوەیە.
- هۆڵەندیەکە دەبێتە راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەو سەرکردایەتی شۆڕشەکە لەگەڵ یاریزانەکان دەکات.
- دوای هەڵوەشانەوەی گرێبەستی سیتین، لە چەند کاتژمێری داهاتوو ناوی کومان وەکو راهێنەری بەرشەلۆنە دیاری دەکرێت.
- ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە دوای 7 مانگ، دورخستنەوەی کیکی سیتینی راگەیاند، ئەمەش پاش شکستەکەی بایرن میونخ.
- بارتۆمیۆ واز لە پۆستەکەی ناهێنێت و مانگی ئازاری ساڵی داهاتووی وەکو کاتی هەڵبژاردن دیاری کرد.
- سەرۆکی یانەکە دەیەوێت کێشەی ئابووری بۆ ئەم وەرزە دوابخات و لە مانگی تشرینی یەکەم هەڵسەنگاندن بۆ داهاتی یانەکە بکات.
- تیرشتیگن نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.
- ئەمشەو لە قۆناغی پیش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لایپزیگ و پاریس سانجێرمان رووبەڕووی یەکدەبنەوەو نەیمار بە شوێنی یاری کۆتایی دەگەڕێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- توڕەیی میسی.
- لیۆ هەڵسەنگاندی بۆ هەموو سیناریۆکان دەکات کە پەیوەندی بە داهاتوویەوە هەیە، ئەمەش دوای شکستەکەی بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخ لەم دواییەو ئەوەش زۆر کاریگەری لەسەر کردووە.
- ئیدارەی بەرشەلۆنە دوای 7 مانگ کیکی سیتین دوردەخاتەوە بە بێ بردنەوەی هیچ نازناوێک و هەستکردن بەبێ هیوایی.
- بەڕێوەبەری گشتی یانەکە ئۆسکار گراو لە هۆڵەندایە لە پێناو گفتوگۆ لەگەڵ کومان و لەوانەیە ئەمڕۆ بە فەرمی ببێتە راهێنەری بەرشەلۆنە.

مارکا:
- کومان دەگاتە یانەی بەرشەلۆنە بۆ راهێنەرایەتی،بەڵام قەیرانەکان بەردەوامن.
- کیکی سیتین دوردەخرێتەوە.
- کومان لە بەردەم دەرگایە تا ببێتە راهێنەری بەرشەلۆنە.
- یانەی بەرشەلۆنە رایدەگەیەنێت دووبارە یانەکە بنیات دەنێنەوە.
- بارتۆمیۆ قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە هۆکار دەزانێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بە خێرایی لە یانەکە ئەنجام نەدرێت و تا مانگی ئازاری داهاتوو دوادەخرێت.
- پاریس سانجێرمان و لایپزیگ لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان رووبەڕووی یەکدەبنەوەو مباپی سەرەکی دەبێت و هەموو چاوەکان لەسەر نەیمار دەبن.

ئاس:
- بارتۆمیۆ رەتیدەکاتەوە یانەکە جێبهێڵێت و مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە یانەی بەرشەلۆنە دیاری دەکات.
- یانەی بەرشەلۆنە سیتین دوردەخاتەوەو نزیکدەبێتەوە لە رۆناڵد کومان.
- یانەکە گۆڕاکاری دەکات و ئامادەکاری بۆ کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکان دەکات و هێشتا ئەبیدال بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەیە.
- لاوتارۆ مارتینێز وئینتەرمیلان لە یاری کۆتایی یۆرۆلیگ رووبەڕووی سڤییا دەبنەوە، دوای ئەوەی ئینتەر 5-0 لە شاختاری بردەوە.
- داڤید سێلڤا لەگەڵ یانەی ریاڵ سۆسیداد گرێبەست دەکات و یاریزانە تەمەن 34 ساڵەکە، گرێبەستێک بۆ 2 ساڵ لەگەڵ ئەو یانەیە دەکات.
- ئەمڕۆ لە قۆناغێ پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان پاریس سانجێرمان و لایپزیگ رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









