دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ وەزیری دارایی ئیسرائیل دەرکرد

وەزیری دارایی ئیسرائیل
SNN
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی (ICC) فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بێزالئێل سمۆتریچ، وەزیری دارایی و ئابووریی ئیسرائیل دەرکرد، بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکانیش ئەم فەرمانە هاوشانە لەگەڵ دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند بەرپرسێکی دیکەی ئەو وڵاتە.
ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی وەزیری دارایی ئیسرائیل کراون، بریتین لە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، تاوانی جەنگ و تاوانی ڕەگەزپەرستی (ئاپارتاید)، ئەمەش بەهۆی رۆڵی ناوبراو لە کوشتار و کۆمەڵکوژییەکان لە کەرتی غەززە لە دوای 7ی ئۆکتۆبەری 2023.
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ها ئارێتس، ئەم فەرمانە سەرەتا بە شێوەیەکی نهێنی و لە چوارچێوەی کۆمەڵێک فەرماندا بۆ پێنج بەرپرسی نوێی سیاسی و سەربازیی ئیسرائیل دەرچووە، بۆ ئەوەی زیان بە ڕەوتی لێکۆڵینەوەکان نەگەیەنێت.
سموتریچ ئاشکرایکردووە، ئاگادارکراوەتەوە لەوەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی داواکارییەکی بەمەبەستی دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی پێشکەش کردووە.
هاوکات، جگە لە سمۆتریچ، ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە هەوڵ و بەدواداچوون هەیە بۆ دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن یان لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ئیتمار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیلیش.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
58 خولهك لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
58 خولهك لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









