میدیای عێراقی: پێشبینی دەکرێت پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان زەیدی و ترەمپ ئەنجام بدرێت

زەیدی و ترەمپ
SNN
بەرپرسێکی باڵای عێراقی ئاشكرایكردووە، پێشبینی دەکرێت بەمزوانە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا ئەنجام بدرێت و تیایدا باس لە کۆمەڵێک بابەتی هاوبەش بكرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئایار، بەرپرسێکی باڵای عێراقی بە رۆژنامەی “العربي الجدید” وتووە، پەیوەندییە تەلەفۆنییە گرنگەکەی نێوان زەیدی و ترەمپ لەسەر پرسی گرووپە چەكدارەكان و ئەوەی واشنتۆن ناوی دەبات پچڕاندنی پەیوەستبوون بە ئێران.
بەوتەی ئەو بەرپرسە عێراقییە، تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا رۆڵ دەبینێت لە رێکخستنی کارنامەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ترەمپ و سەرۆکوەزیرانی عێراق.
جەختیکردووەتەوە، ئاسایش و کۆمپانیا ئەمریکییەکان و ئابوری لە لوتکەی گفتوگۆکەدا دەبن و پێدەچێت هەڵوێستی ئەمریکا توندتر بێت بەرامبەر بەو شەش گرووپە چەکدارەی کە ئەمریكا وەک رێکخراوی تیرۆریستی لە عێراق ریزبەندی كردوون.
هاوکات، رۆژنامەكە، لە سەرچاوە سیاسی و پەرلەمانییەکانی بەغدا ئەوەشی زانیووە، حكومەتی نوێی عێراق سەرقاڵی دانانی پلانی نوێی ئەمنییە، ئەم پلانانە پەیكەری یەكە ئەمنییەكان و پێكهێنانەوەیان و سەرلەنوێ بڵاوەپێكردنیان لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا هێزەکانی حەشدی شەعبی.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، زەیدی چاوەڕێی یەکلاکردنەوەی دۆسییەی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ دەکات پێش ئەوەی پلانێکی ئەمنیی فراوان جێبەجێ بکات، ئەم پلانە بە پلەی یەکەم ئامانجی چارەسەرکردنی فشارە دەرەکییەکانە، بەتایبەتی لەلایەن ئەمریکاوە، لەگەڵ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی عێراق و دوورخستنەوەیەتی لە روبەڕوبوونەوەی ئەمنی لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە لەلایەن ئەمریکا یان لایەنە پەیوەندیدارەکانیانەوە وەک رێکخراوی تیرۆریستی دەستنیشانکراون.
ئەوەش لەكاتێكدایە زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمنی عێراق، ئامادەكاری بۆ تێڕوانێكی گشتگیر دەكات بۆ دۆخی ئەمنی و جێبەجێکردنی ستراتیجی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت، ئەرکێک کە چاودێرانی عێراق پێیان وایە كارێكی هەروا ئاسان نابێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









