
بارانبارین لە سلێمانی فۆتۆ.. تێبین ژین
SNN
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند: سبەی پێنجشەمە 21/5/2026 لەئەنجامی تێپەرینی بارستە هەوایەکی سارد لەچینە بەرزەکانی بەرگە هەوادا لەکاتەکانی بەیانیەوە حاڵەتێکی ناجێگیری کەش لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و سەرەتاش لەناوچەکانی سنووری ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای دهۆکەوە و دەستپێدەکات و ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ و ڕوودانی هەورە بروسکەی بەهێز لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکە ئەبێت پاشان لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە کاریگەری ئەو ناجێگیریە درێژ ئەبێتەوە بۆ ناوچەکانی سنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و راپەرین و سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لەهەندێ شوێندا تاوە بارانی مامناوەندی کورت خایان ئەبارێت لەگەڵ چالاکبوونی هەورە بروسکە و چالاکبوونی بای باشوری رۆژئاوا بەخێرای 20-40کم/ک ، پلەکانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە و کەش و هەوای فێنک بەردەوامی ئەبێت .
بۆ دوو سبەی رۆژی هەینی 22/5/2026 کاریگەری بارستە هەوا فێنکەکە بەردەوامی ئەبێت و کەش و هەوا لەزۆربەی ناوچەکان جێگیر ئەبێت و ئەگەرێکی لاواز هەیە کە لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە هەورە بروسکە و تاوە بارانی کورت خایان لەهەندێ شوێنی سنوری ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دهۆک چالاکببێتەوە و پاشان کۆتایی پێدێت.
لای خۆشییەوە، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکان، لە زاخۆ 12.8 ملیم باران باریوە کە بەرزترین ڕێژەیە، لە دەربەندیخان 12 ملیم و لە سلێمانی 10.1 ملیم باران تۆمار کراوە. هەروەها لە پیرمام 7.9 ملیم، لە حاجی ئۆمەران 6.2 ملیم، لە سۆران 6 ملیم و لە هەریەکە لە چەمچەماڵ و مەیدان 5 ملیم باران باریوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









