
SNN
مستەفا کازمی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆبووەوە، تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و پرسی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەژموونی ئێران لە وڵاتەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان کرد، ترەمپیش وتی: لەم چەند ساڵەی رابردوودا پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ عێراق هەبووە و گەشبینم بە پەیوەندییەکانم لەگەڵ کازمیش.
کازمی لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ ترەمپ، لەبەردەم میدیاکان رایگەیاند: “پێشوازی لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراق دەکەین”، لە درێژەی قسەکانیشیدا وتوویەتی: “دەستوەردانی تورکیا لە عێراق مایەی قبوڵکردن نییە و دەستووری عێراق رێگە بە هەڕەشەی هیچکام لە دراوسێکانی نادات، هیواداریشین تورکیا لە بارودۆخی عێراق تێبگات”.
سەبارەت بەوەی کە ئایا عێراق لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوە داوای هاوکاری لە عێراق کردووە و ئەگەر کردبێتی ئەمریکاش لەوبارەیەوە وەڵامی چیدەبیت، ترەمپ وتی: “هیچ داواکارییەکی لەو جۆرەمان لە حکومەتی عێراقەوە پێنەگەیشتووە و ئەگەر داوایەکمان لێبکرێت تاوتوێی ئەو داواکارییە دەکەین”، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ ئەردۆغان و تورکیا هەیە.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ترەمپ رایگەیاند: “بەرپەرچی هەڕەشەکانی ئێران لە عێراق دەدەینەوە”، سەبارەت بە هێرشە مووشەکییە بەردەوامەکان بۆ سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ترەمپ وتی: “وەڵامی تووندی ئەو هێرشانە دەدەینەوە، بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان لە هێرشەکان بەهێزتردەبن”.
هاوکات لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و رۆڵی حکومەتی هەرێم پرسیار لە ترەمپ کرا و لە وەڵامدا وتی: “هێزەکانی پێشمەرگە رۆڵی کارایان لە تێکشکاندنی داعش هەبووە و ئەمریکاش مامەڵەی لەگەڵ هەرێم باشبووە”.
هاوکات ترەمپ باسی لە پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کرد، لەگەل مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیان لەوەکردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە نزیکترین کاتی گونجاودا دەکشێندرێنەوە و لەوبارەیەوە لەگەڵ بەغدا لە پەیوەندیدان”.
هەروەها باسی لەوەشکرد کە هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکراونەتەوە و توانیویانە : “نەوتەکە بۆ خۆیان هەڵبگرن”، وتیشی لەگەڵ کورد (هەسەدە) لەبارەی نەوتەوە رێدەکەوین، هێزەکانی ئەمریکا لە سنوورەکانی تورکیا و سوریا کشێندرانەوە بۆ ئەوەی ئەو دوو وڵاتە خۆیان سنوورەکانیان بپارێزن.
مستەفا کازمی لەگەڵ شاندێکی یاوەریدا لە واشنتنە و لەگەڵ ترەمپ و مایک پۆمپیۆ و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە و کۆبوونەوەکانیشی تا سبەینێ بەردەوامدەبێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









