هۆکاری درێژکردنەوەی سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمریکا ئاشکرابوو

مستەفا کازمی
SNN
سەرچاوەیەک کە یاوەری وەفدی عێراق دەکات بۆ ئەمریکا دەڵێت: “بەهۆی ئەوەی رۆژی شەممە چاوی بە نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەکەوێت، ماوەی یەک رۆژ سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق درێژکراوەتەوە”.
پێشتر بڕیار بوو سەردانەکەی وەفدی عێراق بۆ ئەمریکا ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی کۆتایی پێبهاتایە دوای کۆبوونەوەی کازمی و ترەمپ لەبارەی هەژموونی ئێران و پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە: “سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای ئەمریکا و پێش گەڕانەوەی بۆ عێراق سەردانی ئوردون-یش دەکات”.
لە میانی سەردانەکەیدا مستەفا کازمی چاوی کەوت بە دان برۆلیت وەزیری وزەی ئەمریکا و لەگەڵ ژووری بازرگانی و بزنسمانانی ئەو وڵاتەش کۆبووەوە، هاوکات لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاش چەندین پرسی تاوتوێکرد.
لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکانیش، رۆژی پێنجشەممە، عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: “لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان سێ گرێبەستمان واژووکردووە، لەنێویشیاندا ئاژانسی گەشەپێدانی ئەمریکی USAID، تا لە عێراقدا دەست بە بەرنامەکانی پشتیوانیکردنی ئابووری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بکاتەوە.”
لە بارەی ئەو ئاژانسەوە رایگەیاندووە: “ئاژانسی USAID یەکێکە لە گەورەترین دامەزراوەکانی ئەمریکا، کە بەشداری لە سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی عێراقدا دەکات.”
باسی لەوەشکرد: “رێککەوتنی دووەم لەگەڵ یەکێک لە دامەزراوە حکومییەکانی ئەمریکادا دەبێت بۆ پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنان، ئەوەش راستەوخۆ لە رێگەی وەرگرتنی چەند پشکێکی کۆمپانیاکەوە دەبێت لەلایەن کۆمپانیا عێراقییەکانەوە، کە دەبنە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ پاڵپشتیکردنی دارایی پڕۆژەکان.”
راشیگەیاند، “ئاژانسی گەشەپێدان و دامەزراوە ئەمریکییەکە بۆ پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنان نزیکەی پێنج ملیار دۆلار تەرخاندەکەن و بەچەند قۆناغێک بۆ پڕۆژەی گەشەپێدانی ئابووری عێراق خەرجیدەکەن.”
سەبارەت بە دوایین گرێبەستیش وتی: “گرێبەستی سێیەم لەگەڵ کۆمپانیای جی بۆ دامەزراندن و پاڵپشتیکردنی دارایی کەرتی کارەبا بووە، ئەو رێککەوتنەش بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی کەرتی کارەبا و بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا گرنگە.”
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









