ئه‌وانه‌ى دارى سه‌ر ڕووبارى سیروانیان بڕیوه‌ته‌وه یان له‌ناوبردووه غه‌رامه كراون

ژینگەی گەرمیان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
بەڕێوه‌به‌رایه‌تى دارستان و پاوانى گه‌رمیان دەڵێت: “ئەو كارگه‌یه‌ى بووهتههۆى نیگه‌رانى هاووڵاتیانى كه‌لار كه ژینگه‌ى ڕووبارى سیروانى تێكداوه و زیانى پێگه‌یاندووه، سزادراوه، راشیدەگەیەنێت “پێویسته شێوازى پێدانى مۆڵه‌ت به كارگەكانى چه‌و و لم بگۆڕدرێت و هه‌موو فه‌رمانگه‌یه‌كیش چاودێرى ئه‌و به‌شه بكات كه په‌یوه‌ندى به خۆیه‌وه هه‌یه”.
هونه‌ر مه‌حمود بەڕێوه‌به‌رى دارستان و پاوانى گه‌رمیان بهSNNى راگه‌یاند: چۆن پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان، ئەرکی هێزە ئەمنییەکانە، بەهەمان شێوە ئەركی پاراستنی ژینگە و دارستانیش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دارستان و ژینگەی سەر بە وه‌زارەتی ناوخۆ جێبەجێدەکرێت و چاودێریکردنی ژینگەی سنوورەکەش ئەرکی فەرمانگەی ژینگەیە.
وتیشى: “کاری كانەکانی چەو و لم ئەوەی پەیوەستە بەئێمەوە ڕێگە پێدانێكە و هەر كاتیش ڕێگەپێدان كراوە، مەرجدار بووە و بەپابەند بوونی بەیاسا و ڕێنماییەكانی دارستان و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیمان واژوو لەسەر شوێنی هیچ كانێك ناكات نزیك بێت لە دار‌و دارستان”.
دەشڵێت: “رێنمایی پێبژاردنمان بەهەر سەرپێچییەك بەردەستە و سەرپێچیكار پێبژاردنی بۆ دەكرێت لەڕووی ژمارە و جۆر و تەمەنی دارەكەوە”.
هونه‌ر مه‌حمود راشیگه‌یاند، ئەو كارگه‌یه‌ى چه‌و و لم كه ئێستا بووهتههۆى هه‌ڵمه‌تى لابردنى غهسالهكانى سه‌ر ڕووبارى سیروان، ڕۆژی ڕابردوو سەرپێچی كردبوو لەگه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكى بەڕێوەبەرایەتیمان سەردانی شوێنەكەمان كردووە و كۆنووسی پێبژاردنمان بۆ كردووە.
به‌ڕێوه‌به‌رى دارستان و پاوانى گه‌رمیان باسیشى له‌وه‌كرد، كێشەی كانی چەو و لم تایبەت نییە بە بەڕێوەبەرایەتییەك، بەڵكو زۆرێك لە بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان تێیدا بەشدارن له‌وانه‌ش، “ئیدارەی گەرمیان، قایمقامیەتەکان، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەکان، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگە و نەوت و كانزاكانی گەرمیان، گەشتوگوزار، فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان و كشتوكاڵ و رێگاوبان و ئاو”، هه‌ر بۆیه پێویستە هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەك بەپێی پەیوەندی خۆی چاودێری کارکردنیان بکات.
وتیشى: “یٔەوەی جێی داخە خاڵی لاوازی كەلار و ڕووباری سیروان ئەوەیە هیچ سەرمایەدارێك ئامادە نییە پرۆژەی گەشتیاری لێ جێبەجێبكات و نەبوونی ئەو جۆرە پرۆژانە دۆخی نەرێنی دروستكردووە و ئەوەی پێویست و گرنگە شێواز و میكانیزمی پێدانی مۆڵەت و كاركردنە کە بگۆڕدرێت و بەشێوەیەك بێت لە بەرژەوەندی خەڵك و ڕووبارەكە بێت”.
چه‌ند ڕۆژێكه له سنوورى گه‌رمیان داواى لابردنى كارگه‌كانى چه‌و لم له‌سه‌ر رووبار‌ى سیروان ده‌كرێت ئه‌مه‌ش به‌هۆى تێكدانى ژینگه‌ى رووباره‌كه له ڕووى پیسكردن و بڕینه‌وه‌ى دار و لێڵکردن و پیسكردنى ئاوه‌كه و گۆڕینى ڕێرهوهكهى.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









