
SNN
میدیای ئیسرائیلی باس لەوەدەکات، حکومەتەکانی ئیسرائیل و سودان سەرقاڵی ئەنجامدانی رێککەوتنێکن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان و گفتوگۆکانیش لەوبارەیەوە لە قۆناغێکی پێشکەوتوودایە.
رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، ئیسرائیل و سودان ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێک دەکەن کە ببێتە هۆی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، کۆبوونەوەیەکی بنیامین نەتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری سودان لە سەرەتای ئەمساڵدا، رێگەخۆشکەربوو بۆ دەستپێکردنی ئەو گفتوگۆیانە و کۆتاییهێنان بە گرژی چەندین ساڵی پەیوەندییەکانیان.
حەیدەر بەداوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی سودان لەوبارەیەوە رایگەیاندووە: “هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی دوژمنایەتی نێوان سودان و ئیسرائیل بەردەوامبێت، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان سوود بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتەکە دەگەیەنێت”.
ناوبراو پێشبینی کردووە تا کۆتایی ئەمساڵ یان لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا واژوو لەسەر رێککەوتنەکە بکرێت، هاوکات ستایشی رێککەوتنەکەی نێوان ئیمارات و ئیسرائیلیشی کرد و بە “هەنگاوێکی بوێرانە” وەسفیکرد.
لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی حکومی سودان بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێسی وتووە: “بە پشتیوانی میسڕ، ئیمارات و ئەمریکا چەندین مانگە گفتوگۆ بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سودان و ئیسرائیل بەردەوامە”.
لەلایەکی دیکەشەوە بنیامین نەتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وتوویەتی: “ئیسرائیل هەموو کارێک دەکات بۆ ئەوەی رێککەوتنەکە ئەنجامبدرێت”.
دوو هەفتە لەمەوبەر بنیامین ناتانیاهو سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل و محەمەد بن زاید شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و لەسەر ئاساییكردنەوەی تەواوی پەیوەندییەكانی نێوانیان گەیشتنە ڕێككەوتن، دوابەدوای ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنەكە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رێككەوتنەكەی بە (مێژوویی) ناوبرد.
میدیای ئیسرائیلیش رایگەیاند، چەند وڵاتێکی عەرەبی دیکە لە هەوڵدان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









