
SNN
سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند: ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری نەرێنی لەسەر باری دەروونی زۆرێک لە جیهان جێهێشتووە و یەک ملیار کەس بەوهۆیەوە تووشی نەخۆشی دەروونی بوون.
تیدرۆس ئەدهانۆم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە سویسرا، رایگەیاند: “پەتای کۆرۆنا نیگەرانی و ترسێكی زۆری دروستکردووە و دەروونی ملیۆنان کەسی تێکداوە، هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی بەرچاوڕوونی لەبارەی داهاتوو دەگەڕێتەوە”.
ئەدهانۆم راشیگەیاند: “رێکارە تەندروستییە تەقلیدییەکان کە لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی جیهانەوە گیرانەبەر، نەبوونی متمانە و پێکەوەکارکردنی حکومەتەکان لەگەڵ هاووڵاتییانیان لە زاڵبوون بەسەر پەتاکەدا، هاووڵاتییانی زۆرێک لە وڵاتانی نیگەران کردووە”.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 لە شاری ووهانی چین پەیدابوو، تائێستا ڤایرۆسەکە لە 215 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە، زیاتر لە 24 ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر لە 836 هەزار کەس بە ڤایرۆسەکە مردوون.
کۆرۆنا کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیان و گوزەرانی کاسبکاران و بازرگانان بەجێهێشت و ئابووری بەشێک لە وڵاتانی تووشی پاشەکشەکرد، دابەزینی نرخی نەوتیش یەکێک بوو لە دەرئەنجامەکانی.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش



