“گەشتیارانی عەرەب هۆکاری بوژاندنەوەی کەرتی گەشتوگوزاری هەرێم بوون”

وێنە: عەلی حەمەسەعید/SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ كردنەوەی ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان بەڕووی گەشتیاراندا، بە هەزاران گەشتیار كە زۆربەیان گەشتیاری پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقن ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجە كردووە، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجەش دەڵێت: “لەڕووی ئابوورییەوە هاتنی گەشتیاری عەرەب بەراورد بە گەشتیاری ناوخۆیی سوودی زیاترە بۆ کەرتی گەشتوگوزار”.
وەهاب ئەمین، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “لەدوای جەژنی قوربانەوە هاتنی گەشتیاران بە جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەستپێكردووە و لەو ماوەیەشدا بە هەزاران گەشتیار كە زۆربەیان گەشتیاری پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقن هاتوونەتە ناوچەکە”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “لە ئێستادا بوژانەوەیەكی ئابووری زۆر باش ڕووی لە ناوچە گەشتیارییەكانمان كردووە، چونكە ئەو گەشتیارانەی لە پارێزگاكانی دیكەی عێراقەوە دێن، باری داراییان باشترە و مووچە لەكاتی خۆیدا وەردەگرن و بە گیرفانی پڕەوە دێن، لەگەڵ ئەوەشدا كاتێك ڕوو لە ناوچەكە دەكەن هیچ كەرەستەیەكی خواردن و خۆراك لەگەڵ خۆیان ناهێنن و دێن لێرە پێداویستییەكانیان دەكڕن، ئەمەش وایكردووە داهاتێكی زۆر بخەنە بازاڕ و مۆڵ و سۆپەرماركێت و خاوەن كەپرە گەشتیارییەكانی سنوورەكەوە”.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: لە ڕووی ئابوورییەوە لە ئێستادا هاتنی گەشتیاران لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە سوودی بۆ کەرتی گەشتوگوزار زیاترە، چونکە پارەیەکی زۆر دەهێننە ناو هەرێمەوە.
بەهۆی دابەشنەکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا، ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی هەرێم پاشەکشەیکردووە، کاسبکاران باس لە خاوبوونەوەی جوڵەی بازاڕ دەکەن، لە چەند هەفتەی رابردووشدا لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجامدرا.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



