
چه‌ند چه‌كدارێكى داعش | فۆتۆ: ABCNEWS
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
ئێوارەی ئەمڕۆ له نزیك خانه‌قین چه‌كدارانى داعش په‌لامارى هێزێكى سوپاى عێراقیان داوه و فه‌رمانده‌ى هێزه‌كه و پێنج سه‌رباز برینداربوون و فڕۆكه‌ش بۆ هاوكارى هێزه‌كه ره‌وانه‌ى ناوچه‌كه كراوه.
شه‌ماڵ عه‌بدولره‌حمان به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس به SNNى راگه‌یاند؛ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له نزیك گوندى شێرك سه‌ر به قه‌زاى خانه‌قین چه‌كدارانى داعش په‌لامارى فه‌وجى دووى سه‌ر به لیواى 20ى مغاویرى سوپاى عێراق داوه.
وتیشى: فه‌رمانده‌ى هێزه‌كه به ناوى “موقه‌ده‌م عه‌مار” و پێنج سه‌ربازى دیكه برینداربوون و شه‌ڕه‌كه‌ش تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامى هه‌یه و بۆ به‌هاناوه‌چوونى هێزه‌كه‌ش فڕۆكه‌ى جه‌نگى ڕه‌وانه ناوچه‌كه كراوه.
لە ماوەی رابردوودا هێرش و پەلامارەکانی داعش، بەتایبەت لە ناوچە کێشەلەسەرەکان زیادیکردووە.
SNN لە بەدواداچوونێکیدا ئەوەی ئاشکراکردووە، بەهۆى زیادبوونى په‌لاماره‌کانى داعش له سنوورى گونده‌کانى خانه‌قین هاووڵاتییان ده‌ستیان کردووه به جێهێشتنى ناوچه‌کانیان و به‌شێکیشیان ته‌نیا به رۆژ ده‌چنه‌وه گوند و شه‌وان نامێننه‌وه.
لێپرسراوی دژە تیرۆری سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی سەرهەڵدانەوەی داعش لە چەند رۆژی رابردوودا رایگەیاند: زیاتر لە 10 هەزار چەکداری داعش لە عێراق و سوریا چالاكن و هێرشەكانیشیان بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیانكردووە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



