
کۆچکردنى هاووڵاتییان بەهۆى داعشەوە لە خانەقین | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
به‌هۆى زیادبوونى په‌لاماره‌کانى داعش له سنوورى گونده‌کانى خانه‌قین هاووڵاتییان ده‌ستیان کردووه به جێهێشتنى ناوچه‌کانیان و به‌شێکیشیان ته‌نیا به رۆژ ده‌چنه‌وه گوند و شه‌وان نامێننه‌وه.
ئه‌یاد که‌رکوکى، چالاکوانى مه‌ده‌نى له خانه‌قین به SNN ى راگه‌یاند: “به‌هۆى کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانى داعشه‌وه هه‌شت گوندى کورد به ته‌واوه‌تى چۆڵبوون به تایبه‌تى ئه‌و گوندانه‌ى خه‌ڵکه‌که‌ى کاکه‌ین، کە تەنیا له‌م ماوه‌یه‌دا له په‌لاماره‌کانى داعش 14 که‌سیان لێ شه‌هید کراوه”.
وتیشى: “هه‌ر به هۆى هه‌ڕه‌شه‌کانى داعشه‌وه له ئێستادا به‌شێک له هاووڵاتییانى گونده‌کانى سنوورى خانه‌قین شه‌وان له گونده‌کانیان نامێننه‌وه و رۆژانه ده‌چنه سه‌ر کێڵگه و ئیشوکارى ره‌ز و باخه‌کانیان ته‌واوده‌که‌ن، له ترسى په‌لامارى داعش شه‌وانه رووده‌که‌نه ماڵه خزم و که‌سوکار یان خانوونیان گرتووه له ناوچه‌کانى تر”.
هەر لەوبارەیەوە هۆشیار ئیسماعیل، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دیاله بە SNN ى راگه‌یاند: “به‌پێی ئاماره‌کان له دواى کشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و دروستبوونى ئاڵۆزى و پشێوى له شه‌ش ناوچه کوردستانییهکهى سنوورى خانه‌قین و مه‌نده‌لى زیاتر له دوو هه‌زار خێزان کۆچیان کردووه”.
وتیشى: “ئه‌و خێزانانه به شێوه‌یه‌کى گشتى روویان کردووه‌ته ناوچه‌کانى گه‌رمیان و سلێمانى، له‌سه‌ر خراپى ره‌وشى ئه‌منى ناوچه‌که‌ش پێشتر چه‌ندین جار لایه‌نى ئه‌منى و ئیداریى له دیاله هه‌تاوه‌کو ئاستى به‌غدا ئاگادارکراونەتەوە، به‌ڵام نه‌توانراوه بارودۆخه‌که کۆنترۆڵ بکرێت”.
پێشتر شێرکۆ میروه‌یس، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشکرایکرد: “لەدواى جموجۆڵ و کرده‌وه‌کانى داعش له سنوورى گونده‌کانى خانه‌قین زیاتر له 500 خێزانى کورد کۆچیان کردووه و چه‌ندین گوند چۆڵ بوون”.
وتیشى: “به‌شێکى ئه‌و کرده‌وانه به هاوکارى عه‌ره‌به‌کانى ناوچه‌که ده‌کرێت و مه‌رامى ئه‌و عه‌ره‌بانه ده‌رکردنى کورده له زێدى خۆیان و داگیرکردنى زه‌وی و زاریان و تهعریبکردنهوهى ناوچه‌که‌یه”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









