ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدرید بە نهێنی لەگەڵ یانەیەکی ئینگلیزی رێککەوتووە

جەیمس رۆدریگێز و بەیڵ
SNN Sport
یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی بە تەواوی لەگەڵ جەیمس ردۆریگێز رێککەوتووە ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەکەیەوە بکات و کۆتایی بە گرێبەستی نێوانیان لەگەڵ ریاڵ مەدرید بهێنرێت.
رادیۆی ئۆندا سێرۆ بڵاویکردووەتەوە، رێککەوتن لە نێوان جەیمس رۆدریگێز و ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی ئەنجامدراوە، ئەو یاریزانە بۆ ماوەی 3 ساڵ پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکات و ساڵانە 4 ملیۆن یۆرۆی پێدەدرێت.
هەروەها گرێبەستی نێوان یاریزانەکە و یانە ئینگلیزیەکە بە نهێنی کراوە، یانەی ریاڵ مەدرید ئامادە نییە واژۆی بکات و تا ئێستا رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی یاریزانەکەی نەداوە ودەیەوێت بڕی 25 ملیۆن یۆرۆی دەستبکەوێت کە تا ئیستا یانە ئینگلیزیەکە ئامادە نیە ئەم برە پارە بەو یاریزانە بدات.
جەیمس لە ساڵی 2014 بە گرێبەستێکی 6 ساڵە، یانەی مۆناکۆی فەرەنسی بەرەو ریاڵ مەدرید بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ جێهێشت،کە ئەوکات سێیەم گرانترین گرێبەست بوو لە مێژووی یانەی ریاڵ مەدرید.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



