یەکێتیی ئەوروپا بەنیازە کۆمەڵێک سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت و فەڕەنساش هێڵی سوور بۆ ئەنقەرە دادەنێت

کەشتییەکی تورکیا لە دەریای ناوەڕاست
SNN
یەکێتیی ئەوروپا بەنیازە سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت بەهۆی گرژییەکانی ئەمدواییەی ئەنقەرە و ئەسیناوە، سەرۆککۆماری فەڕەنساش دەڵێت “هێڵی سوورمان بۆ تورکیا داناوە”.
یەکێک لە گەورە دپلۆماتکارەکانی یەکێتیی ئەوروپا وتی: “لە کۆبوونەوەی رۆژی 24ی مانگی داهاتوودا پاکێجێک بۆ ئامادەکردنی سزا بەسەر تورکیادا ئامادە دەکەن لە بەرامبەر سەرەڕۆییەکانی ئەنقەرە لە ناوچەکەدا”.
خۆسێب بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند “سزاکان رەنگە کەسایەتی و کەشتی و بەکارهێنانی مینا و بەندەرەکانی ئەوروپا لەخۆ بگرێت”.
ئیمانوێل ماكرۆن، سهرۆكی فهڕهنسا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “دەبێت گوێ بۆ کێشەکانی یۆنان و قوبرس بگرین و پشتیوانییان بکەین لەم تەنگژەیدا”.
ویشی: “هاوینی ئهمساڵ ههڵوێستی توندیان بهرامبهر توركیا له دهریای ناوهڕاست هەبووە و هێڵی سوور بۆ توركیا دادهنێن، چونكه توركیا رێز له كردار دهگرێت نهك قسە و بەڵێن و گفتار”.
رۆژی پێنجشەممەی رابردووش پەرلەمانى يۆنان رێككەوتنى سنوورداركردنى دەسەڵاتى دەريايى لە رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست كە لەگەڵ ميسر واژوو كراوە، پەسەند كرد.
رێككەوتنى سنوورداركردنى دەسەڵاتى دەريايى كە حكومەتى یۆنان لەگەڵ ميسر واژووى كردووە، بە كۆكردنەوەى 178 دەنگى “بەڵێ” بەرامبەر بە 26 “نەخێر” و 81 “دەنگنەدان” لە پەرلەمان پەسەند كرا.
ئيدارەى ئەسينا، لە 9ى حوزەيران لەگەڵ ئيتاڵيا و لە 6ى ئاب لەگەڵ ميسر رێككەوتنى سنوورداركردنى دەسەڵاتى دەريايى ئەنجامداوە.
وەزارەتى دەرەوەى توركيا، دەربارەى رێككەوتنى سنوورداركردنى دەسەڵاتى دەريايى، بڵاويكردبووەوە، “رێككەوتنى بەناو سنوورداركردنى دەسەڵاتى دەريايى، توركيا هەژمارى نەبوونى بۆ دەكات. ئەم بۆچوونەمان دەخرێتە گۆڕەپان و سەر مێزی گفتوگۆش”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



