گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 29/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە (29/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- لیۆنێل میسی دەرگای کراوەیە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر رۆشتنی لە بەرشەلۆنە بکات، بەڵام یانەکەی دەیەوێت رێگری رۆشتنی بکات.
- چاوەڕوان دەکرێت 3 یاریزان یانەی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت لە رۆژانی داهاتوو، براهیم دیاز بۆ ئەیسی میلان و ئۆسکار بۆ سڤییا و جەیمس بۆ ئێڤەرتۆن.
- لەوانەیە کلاودیۆ براڤۆی گۆڵپارێزی پێشووی مانچستەرسیتی پەیوەندی بە یانەی ریاڵ بیتسەوە بکات.

ئاس:
- میسی نرخی دیاری دەکرێت.
- یانەی بەرشەلۆنە داوای 100 ملیۆن یۆرۆ و + 3 یاریزان دەکات کە نرخێکی زۆریان هەبێت.
- ئەرجەنتینیەکە ستراتیژی خۆی دەگۆڕێت و دەیەوێت بە رێککەوتن لەگەڵ یانەکەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.
- میسی ئامادەی راهێنانەکان نابێت، چونکە ئەو وای دەبینێت برۆ فاکسی ناردووەو تێیدا ئامادەنەبوونی راگەیاندووە.
- براهیم دیاز پەیوەندی بە یانەی ئەیسی میلانەوە دەکات بە خواستن.

سپۆرت:
- میسی داوای گفتوگۆ دەکات بۆ چوون لە یانەکە لە ئێستادا.
- ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە داوای لە یانەکەی کردووە لەگەڵیدا کۆببێتەوە و گفتوگۆی رۆشتنی لەگەڵ بکرێت.
- بارتۆمیۆ هێشتا یەکلاکەرەوەیە لە فرۆشتنی ئەستێرەی بلاوگرانا.
- یانەی بەرشەلۆنە ئامادە نیە هیچ گۆڕینەوەیەک لەگەڵ مانچستەرسیتی و پاریس سانجێرمان بکات.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- میسی بۆ فرۆشتن نیە.
- یانەی بەرشەلۆنە هیچ نیازێکی نیە بۆ فرۆشتنی میسی لە هەفتەکانی داهاتوو.
- سەرۆکی یانە کەتەلۆنیەکە بارتۆمیۆ دووپاتی دەکاتەوە یانەکەی بە کەمتر لە نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی کە 700 ملیۆن یۆرۆیە دەستبەرداری میسی نابێت.
- یانەی بەرشەلۆنە رازی نابێت میسی بە هیچ یاریزانێکی تر بگۆڕێتەوە و لە وەرزی داهاتوو تیپەکەی کومان پشت بەو یاریزانە دەبەستێت.

More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



