
ریاڵ مەدرید
SNN Sport
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت پێش ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ، دەستبەرداری چەند یاریزانێکی ببێت و لە یەکەم هەنگاویدا دەستبەرداری سێ یاریزانی دەبێت.
رۆژنامەی مارکا لە ژمارەی ئەمڕۆ شەممەیدا بڵاویکردووەتەوە، سێ یاریزان لە چەند رۆژی داهاتوو ماڵئاوایی لە یانەی شاهانە دەکەن، یاریزانەکانیش بریتین لە جەیمس رۆدریگێز، براهیم دیاز و ئۆسکار ردۆریگێز.
بە پێی زانیارییەکانی مارکا، جەیمس ردۆریگێز پەیوەندی بە یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزیی دەکات و جارێکی تر لە ژێر دەستی کارلۆ ئەنچلۆتی یاری دەکاتەوە،گرێبەستی ئەم یاریزانە نزیکە لە کۆتایی و چەند وردەکارییەکانی بچووکی ماوە.
دوای ئەویش براهیم دیاز پەیوەندی بە یانەی ئەیسی میلان دەکات بە گرێبەستێکی خواستن بۆ یەک وەرز بە بێ بژاردەی کڕین.
ئۆسکار رۆدریگێزیش دەچێتە یانەی سڤییا و یانەی شاهانە 16 ملیۆن یۆرۆی لە فرۆشتنی ئەم یاریزانە دەستدەکەوێت.
پێشبینی دەکرێت ریاڵ مەدرید ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ بە 32 یاریزان دەستپێبکاتەوە، بەڵام یانەکە دەیەوێت ئەو رێژەیە کەمبکاتەوە و چەند یاریزانێک بە یەکجاری بفرۆشێت و چەند یاریزانێکیش بە خواستن بە یانەکانی تر بدات.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



