“وەزارەتى پەروەردە لە وادەى دیاريکراوى خۆیدا دەست بە ساڵى نوێى خوێندن ناکات”

خوێندنگە
SNN – عەلی حەمە سەعید
تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکرنەوەى ساڵی نوێی خوێندن دیارینەکراوە، بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردەش رایدەگەیەنێت: “ئەمساڵ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن لەکاتی خۆیدا نابێت و دوو هەفتە زیاتر دوادەکەوێت”.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە بە SNNی راگەیاند: “ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێک لە دەزگا میدیاییەکان باسی لێوە دەکرێت لە شێوازی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن هیچ بڕیارێکی کۆتایی لەبارەوە نەدراوە، بەڵکو بڕیاری کۆتایی لەبارەی دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خوێندن ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی کراوە، بەوەی ئەوان هەڵسانگاندن بۆ دۆخەکە بکەن، دواتر ئێمە ئاگاداربکەنەوە لەوەی کە دەکرێت ساڵی نوێی خوێندن دەستپێبکات؟ یاخود نا.
وتیشى: “دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەجۆرێکە هەر پارێزگایەک هەڵسەنگاندنی تایبەت بەخۆی هەیە، لەڕووی زۆر و کەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، بۆیە وەک ئەوەی بینیمان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بڕیارماندا تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتان لە هەشتی مانگ ئەنجام بدەین، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی زۆری کۆرۆنا لە هەولێر بڕیاردرا کە 16ی مانگ تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدرێن، بۆیە ناتوانین بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدەین لەسەر ئەو بابەتە لە ئێستادا”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پەروەردە جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە: “لەوە دڵنیاین کە ساڵی نوێی خوێندن (2020 – 2021) وەک ساڵانی پێشوو لە 15ى ئەیلول، دەستپێناکاتەوە، بەڵکو پێدەچێت بۆ دوو هەفتە یان زیاتریش دوابکەوێت”.
لەبارەى ئەو شێوازانەى کە باسى لێوەدەکرێت بۆ ساڵى نوێى خوێندن، ئاماژەى بەوەشکرد: “ئەو شێوازانەی کە باسیان لێوە دەکرێت کە سێ رۆژ بە سێ رۆژ دەوام بکرێت بڕیاری کۆتایی لەبارەوە نەدراوە و تەنیا پێشنیارە”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



