
گیراوانی گرتووخانەکانی تورکیا
SNN
یەکێتیی ئەوروپا رایدەگەیەنێت “گیانلەدەستدانی پارێزەرێکی مانگرتوو لە خواردن لەناو گرتووخانەکانی تورکیا نیشانەی ئەوەیە دۆخی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە لەوپەڕی خراپیدایە”.
بەپێی بەیاننامەیەکی یەکێتییەکە، پارێزەر ئەبرو تیمتیک، دواى 283 رۆژ لە مانگرتن، رۆژی 27ی ئابی 2020 لەناو بەندیخانە گیانیلەدەستداوە.
یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت: “تیمتەک چوارەم گیراوە کە گیانلەدەستدەدات لە بەندیخانەکانی تورکیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە و سێ کەسەکەی دیکەش Helin Bölek و Ibrahim Gökçek و Mustafa Koçak ن کە دوانیان موزیسیان بوون”.
هاوڕێکانی وتوویانە تیمتێک –ی 42 ساڵ کێشی لەشی تەنیا 30 کیلۆ گرام بووە کاتێک لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە و پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتە نیگەرانیی خۆیان لە دۆخەکە راگەیاندووە.
ئەبرۆ تیمتێک و هاوڕێکەی ئیتاک ئونسال کە هەردووکیان مانیان لە خواردن گرتووە، ئەندامی رابیتەی پارێزەرانی هاوچەرخ بوون کە بەرگریی لە دۆسیە هەستیارە سیاسییەکان دەکەن.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش



