“داعش لە عێراق بە چەکی ئێرانی شەڕ دەکات”

0
863

SNN

ئەعیاد تۆفان فەرماندە و شارەزای ئەمنی و سەربازی عێراقی رایگەیاند: جموجۆڵەکانی دەوڵەتی ئیسلامی بەتایبەت لە ناوچە جێ ناکۆکەکانی عێراقدا تا دێت و زیاتر دەبن، لە ناوچەکانی پارێزگای دیالە و تکریت و موسڵ و هەروەها کەرکوکیش دەستیان کردۆتەوە بە چالاکی.

راشیگەیاند؛ئێستا داعش بە شێوەیەکی دیکە چەک پەیدا دەکات، ئەو چەکانی کە جۆری هاوەنن و مەودایان 16 کیلۆمەترە، دروستکراوی وڵاتی ئێرانن و ساڵی 2010 پیشەسازی سەربازی ئێران دروستیکردوون، لەساڵی 2012 وە بەکاردێن، لەم دوایانەدا لە بۆردوومانەکانی دوزخورماتوو لەگەڵ خانەقین سودیان لێوەرگرتووە

ئەعیاد تۆفان، ئاماژە بەوەش دەکات: “داعش ئێستا کشانەوەکانی لە شوێنی شەڕەکان پشتدەبەستێت بەو زانیارییە وردانەی هەواڵگری، بە شێوەیەکی بەرچاو کاری لەسەر دەکات و هەروەها پشت بەوانەش دەبەستێت کە سەر بە داعشن یان هاوسۆزیان هەیە لە ناوچەکاندا، یاخود ئەوانەی لەناو هێزە ئاسایشییەکانی عێراقدا کار دەکەن”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this