سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و هۆڵەندا سەردانی عێراق دەکەن

SNN
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و مارک ڕوتە سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا سەردانی بەغدا دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا ئەوەشی ئاشکراکرد، سەردانەکەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا کە بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا ئەنجامبدرێت دواخراوە بۆ مانگی داهاتوو.
سەبارەت بە هۆکاری دواخستنی سەردانەکەش، وەزارەتی دەرەوە ئەوەی خستەڕوو: “دواخستنی سەردانەکە پەیوەندی بە خشتەی رێکخستنەوەی ئەو دۆسیانەوە هەیە کە ماکرۆن بەنیازە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق تاوتوێیان بکات”.
هەر لەبارەی سەردانەکەی ماکرۆنەوە، موختار موسەوی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی عێراقی وتووە: “بڕیارە سەرۆکی فەڕەنسا لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا دۆسییەکانی کارەبا و ئابووری و کێشەی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا تاوتوێ بکات”.
ئەمە دەبێتە یەکەمین سەردانی سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە ئەوروپیانە بۆ بەغدا لە دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران لەلایەن مستەفا کازمییەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



