نەیارانی رەگەزپەرستی پەیکەری یەکەم سەرۆکوەزیرانی کەنەدایان شکاند

پەیکەری جۆن ماکدۆناڵد
SNN
خۆپیشاندەرانی نەیاری رەگەزپەرستیی پەیکەری یەکەم سەرۆکوەزیرانی کەنەدایان تێکشکاند کە ساڵی 1815 – 1891 لەو پۆستەدا بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری مۆنتریالی کەنەدا خۆپیشاندەران پەیکەری جۆن ماکدۆناڵدیان رووخاند کە لە ناوەڕاستی شارەکە بۆی دروستکرابوو.
کەناڵی سی بی سی بڵاویکردۆتەوە، دوای چالاکییەکی ژمارەیەک چالاکوانی دژ بە رەگەستپەرستی رووداوەکە روویداوە کە داوایانکردووە پێدانی بودجە و پارە بە پۆلیس رابووەستێت.
دوای دروستبوونی گرژیی خۆپیشاندەران چوونەتە باخچەیەکی نزیک لە گردبوونەوەکە و بە پەتێکی گەورە پەیکەرەکەیان خستۆتە خوارەوە و سەریان لە لاشەی جیاکردۆتەوە.
ڤالێری بلانت سەرۆکی شارەوانی مۆنتریال رایگەیاند “رووداوەکە نیگەرانی کردووین و دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەین”.
خۆپیشاندەرانی ناڕازیی جۆن ماکدۆناڵد بە ئەندازیاری جینۆسایدی کەنەدییە ئەسڵییەکان دەزانن و پێیانوایە ئەو هۆکاری تەشەنە سەندنی رەگەزپەرستییە.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
34 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
34 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش



