گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 30/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ یەکشەممە (30/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- پلان بۆ داڕێژراو.
– میسی بە یانەکەی راگەیاندووە ئامادەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەشق و راهێنانەکان نابم.
– میسی هیوای هەیە یانەکەی بە ئازاد جێبهێڵێت و ناچار نەکرێت گرێبەستەکەی بشکێنرێت.
– لیۆ دەیەوێت لەگەڵ بارتۆمیۆ کۆببێتەوە و بە ئارامی یانەکەی جێبهێڵێت بە بێ ئەوەی بچێتە دادگاوە.
– یانەی بەرشەلۆنەی تۆپی دەست جامی سوپەری ئیسپانیا بۆ جاری نۆیەم دەباتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- ئامادە نابێت.
- میسی بە یانەی بەرشەلۆنەی راگەیاندووە ئەمڕۆ ئامادەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا نابێت.
- لیۆ ئامادەی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێش نابێت رۆژی دووشەممە.
- میسی وای دەبینێت گرێبەستەکەی کاتێک کۆتایی دێت، کە نرخی هەڵوەشانەوەی بدرێت کە 700 ملیۆن یۆرۆیە.

مارکا:
- هەڵدێت.
- یانەی بەرشەلۆنە بە گەورەترین کارەساتدا تێدەپەڕێت.
- میسی رەتیدەکاتەوە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جارێکی تر مەشق و راهێنان ئەنجام بداتەوە.
- میسی ئامادەی گفتوگۆکردنە لە پێناو رۆشتن لە یانەکە.
- ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە دەیزانی کە میسی لە مانگی تەمووزی رابردووەوە ئارەزووی چوون دەکات.
- زیدان دەزانێت چۆن بە بێ ئەنجامدانی گرێبەستی نوێ براوە دەبێت.
- ئەم راهێنەرە توانیویەتی 8 نازناو لە 2 وەرزدا بباتەوە لەگەڵ سەرفکرنی کەمترین پارە.

ئاس:
- میسی لە بەردەم رێگایەکی پێچاوپێچ و وندایە.
- سەختی بەرشەلۆنە لە پێناو ئەو یاریزانە و ئەستێرەکەی دەخاتە بەردەم چەند رێگایەکەوە.
- میسی ئامادەی بۆ رۆشتن نیشانداوە،ئەمڕۆش ئامادەی پشکنینەکان نابێت و ئەمەش چی کاریگەرییەکی دەبێت.
- ململانێ لە نێوان ماریانۆ دیاز و ریاڵ مەدرید بەهۆی چوونی ئەو یاریزانە بۆ بەنفیکا، یانەکەی رازی نیە ئەو یاریزانە بەرەو یانە پۆرتوگالیەکە هەنگاو بنێت.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



