ڕێگە بە هەموو كەسێك نادرێت بەناوی كرێكارییەوە لە ئێرانەوە بێتە هەرێم

مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژە بەوەدەكات، هاتووچۆكردنی كرێكارانی ئێرانی لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە بە ئارەزووی خۆیان نییە، بەڵكو بەگوێرەی چەند مەرجێكە و رێگا نادەین كەسانێك بە ناوی كرێكارییەوە ڕۆژانە هاتووچۆی ئێران و هەرێم بكەن.
موختار حاجی عەلی، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بەSNN ی ڕاگەیاند: هاتووچۆ كردنی كرێكارانی ئێرانی لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە وەك هەر كەسێكی دیكە بەگوێرەی مەرج و ڕێنماییەكان دەبێت، بەهیچ جۆرێك ڕێگە نادەین كرێكاری ئێرانی هەر كاتێك بیەوێت، بێتە هەرێمی كوردستان و بە ئارەزووی خۆی بڕواتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ، ئەو كەسانە ڕێگەیان پێدەدرێت هاتووچۆ بكەن بە ناوی كرێكارییەوە كە پێشتر بەڵگەنامەی مانەوە (ئیقامە)یان بۆ كراوە.
وتیشی: “دەبێت خاوەن كارەكەی داواكاری پێشكەشی پارێزگا بكات دواتر لەڕێگەی وەزارەتی ناوخۆوە ڕەزامەندی پێبدرێت بێتە هەرێمی كوردستان، بە پێچەوانەوە ڕێگە بەكەس نادرێت بەناوی كرێكارییەوە بێتە خاكی هەرێمەوە”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



