
میسی
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئامادە نیە میسی بە کەمتر لە 200 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت و ئەو یانە کەتەلۆنیە سەرەڕای ئەوەی لە ئێستادا رێگری لە رۆشتنی دەکات، بەڵام ئەگەر بڕە پارەیەکی زۆری بخرێتە بەردەست، ئەوا ئامادەیە دەستبەرداری ببێت.
رۆژنامەی میرۆری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیە میسی بە بڕی 280 ملیۆن یۆرۆ بە یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی بدات، ئەو یانەیە رەزامەندی بۆ فرۆشتنی ئەستێرەکەی دەکات، کە میسی پێش چەند رۆژێک بە فاکسێک یانەکەی لە رۆشتن لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە ئاگادارکردەوە،بەڵام یانەی بەرشەلۆنە تا ئێستا رەتیکردووەتەوە دەستبەرداری ببێت.
هەروەها لە نوێترین هەڵوێستیدا میسی رەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە راهێنانەکان بکات و ئامادە نیە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام بدات، کە ئەمڕۆ یەکشەممە یانەی بەرشەلۆنە بۆ هەموو یاریزانەکانی ئەنجام دەدات.
میسی گرێبەستی تا هاوینی 2021 هەیە، نرخی هەڵوەشانەوەی 700 ملیۆن یۆرۆیە، ئەگەر یانەکەی رەزامەندی نیشان نەدات لەم هاوینە گرێبەستی نێوانیان هەڵبوەشێنرێتەوە، ئەوا ناتوانێت بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



