
بانکی ناوەندی ئێران
SNN
بانکی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، رێکاری یاسایی دژ بە سکاڵایەک دەگرنەبەر کە لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە تۆمارکراوە و داوای پشکەکانی بانکەکە دەکرێت کە بەهاکەی یەک ملیار و 700 ملیۆن دۆلارە و ئێستا لای کڵێڕستریمی سەر بە بۆرسەی ئەڵمانیایە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، یەکەی کڵێڕستریمی سەر بە بۆرسەی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، لایەنی سکاڵاکار لە دادگای نیویۆرک سکاڵاکەیان تۆمارکردووە و داوادەکەن کڵێڕستریم دەستبەرداری پشکەکانی ببێت کە لە بنەڕەتدا لەلایەن بانکی ناوەندی ئێرانەوە خاوەندارێتی دەکرێن.
یەکەی کڵێرستریم-یش دەڵێت: ئەو سکاڵایەی کە لەسەریان تۆمارکراوە بێ بنەمایە و بە یاسا رووبەڕووی دەبنەوە.
ئەمیر حوسێن تەییبی جێگری بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی ئێران لە ماڵپەڕی فەرمی بانکی ناوەندی ئێرانەوە ئەوەی روونکردووەتەوە: “دوای ئەوەی چەندین جار لە دادگای لوکسەمبێرگ لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە سکاڵا لەسەر ئەو یەکەیەی بۆرسەی ئەڵمانیا تۆمارکرابوو، لە ئێستادا سکاڵاکە گەیەنەدراوەتە دادگای ئەمریکا، بەڵام رێکاری توندی یاسایی بۆ رووبەڕووبوونەوەی دەگرینەبەر”.
رۆیتەرز لەبارەی وردەکاری دۆسیەکەوە ئەوەی ئاشکراکردووە، بەرپرسانی ئەمریکا کڵێڕستریم بەوە تۆمەتباردەکەن کە یاساکانی ئەمریکای سەبارەت بە سپیکردنەوەی پارە و سزاکانی سەر ئێران پێشێلکردووە و کڵێڕستریمیش ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



