
چەکدارێکی عەرەب لە سنووری جەلەولا
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
عه‌ره‌بى هۆزى كروى له سنوورى جه‌له‌ولا كه له سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس و له ئێستادا ده‌سه‌ڵاتدارى خێڵهكیى ناوچه‌كه‌ن و به‌شێك له پۆسته‌كانى حكومه‌تیان به ده‌سته‌وه‌یه، دژى هاتنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و هێزى هاوبه‌شن له سنووره‌كه.
مزر كروی، ئه‌ندامی په‌له‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دژى بڕیارى حكومه‌تى عێراقن بۆ دروستكردنى هێزى هاوبه‌ش له ناوچه جێناكۆكه‌كان له سنوورى قه‌زاى خانه‌قین.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، دانانى هێزى هاوبه‌ش دۆخى ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات و پێیوایه ناوچه‌كه پێویستى به‌و جۆره بڕیاره نییه بۆ دروستكردنى هێزى هاوبه‌ش.
ئه‌م لێدوانه‌ى ئه‌و په‌له‌مانتاره له كاتێكدایە دواى كشانهوەى پێشمه‌رگه له سنوورى خانه‌قین كه پێشتر یه‌كێك بوو له ناوچه ئارامه‌كان، ئێستا هه‌فتانه چه‌كدارانى داعش چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆریستى ئه‌نجامده‌ده‌ن و نزیكه‌ى 500 خێزانى كورد له سنوورى گونده‌كانیان كۆچیان كردووه.
پێشتریش له خۆپیشاندانێكدا سه‌رۆكى هۆزى كروى و به‌شێك له كه‌سایه‌تییه‌كانى ئه‌و هۆزه له جه‌له‌ولا خۆپییشاندانێكیان دژى بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ سنوورى خانه‌قین و دروستكردنى هێزى هاوبه‌ش ئه‌نجامدا و رایانگه‌یاند به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له دژى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه كوردستانییه‌كان ده‌وه‌ستنه‌وه.
هۆزى كروى كه هۆزێكى عه‌ره‌بن له سنوورى جه‌له‌ولا جێگیرن، له سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس به‌شێكى زۆریان له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى ته‌عریب له سه‌ر زه‌وى و زارى كورده‌كان جێگیربوون و له شه‌ڕى داعش به‌شێك له گه‌نجه‌كانیان لەگه‌ڵ ئه‌و چه‌كدارانه له دژى پێشمه‌رگه جه‌نگان و چه‌ندینیان لێ كوژرا.
نیگه‌رانیی ئه‌و عه‌ره‌بانه له دواى ئه‌وه دێت یه‌حیا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ى گشتى ئۆپراسیۆنه‌كانى عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاند له سنوورى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان هێزى هاوبه‌ش دروستده‌كرێت.
هێشتا ئه‌و بڕیاره‌ش نه‌خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه ده‌ڵێن هیچ جۆره بڕیارێكى له‌و شێوهیەیان پێنه‌گه‌یشتووه.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



