
نەوتی عێراق
SNN
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، عێراق رێککەوتنێکی نەوتی لەگەڵ چین راگرتووە بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی کە رووبەڕووی بووەتەوە.
عەلی سەعدون ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیایەکی وڵاتەکەی راگەیاندووە: “عێراق بە فەرمی رێککەوتنەکەی لەگەڵ چین هەڵنەوەشاندووەتەوە بەڵام جێبەجێکردنی ئەو گرێبەستەی راگرتووە و یەک ملیار دۆلاری لە سندوقی هاوبەشی خۆی لەگەڵ چین کشاندووەتەوە”.
ئەو پەرلەمانتارە وتووشیەتی، رێککەوتنە نەوتییەکەی عێراق لەگەڵ چین سوودێکی زۆری بۆ ئابووری عێراق هەیە و ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکانی چین بۆ کاری وەبەرهێنان دەهێنێتە عێراق.
ئەوەشی راگەیاندووە: “لەلای ئێمە روونە کە راگرتنی رێککەوتنەکە لەژێر فشاری ئەمریکادا بووە”.
رێککەوتنی نەوتی نێوان عێراق و چین لە ناوەڕاستی ساڵی 2019 واژووکرا، کە پێکهاتووە لە چەندین پڕۆژەی بیناسازی لە عێراق لە بەرامبەر هەناردەکردنی سێ بەرمیل نەوتی عێراق مانگانە بۆ چین.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



