
بارتۆمیۆ و میسی
SNN Sport
پاش ئەوەی ئەمڕۆ میسی ئامادەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوو لە یانەکەی، ئەمەش لە لایەن میدیاکانی ئیسپانیا دەنگی دایەوە و یانەی بەرشەلۆنەش بەو هەڵوێستەی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە نیگەران بوو، تا دێت کێشەی هەردوولا قوڵتر دەبێتەوە.
رۆژنامەی سپۆرت ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، دادگا بڕیاری کۆتایی لە نێوان دۆسیەی میسی و بەرشەلۆنە دەدات، کە ئایا میسی بە ئازاد رێگەی پێدەدرێت یانەکە جێبهێڵێت، یان دەبێت نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە بدرێت ئینجا دەتوانێت یانەکە جێبهێڵێت.
بە پێی زانیاری رۆژنامەکانی ئیسپانیا، بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە و خۆرخێ میسی باوکی میسی، کۆدەبنەوە ، باوکی میسی بیرۆکەیەکی روونی هەیە، دەیەوێت کۆتایی بە گرێبەستی نێوان میسی و بەرشەلۆنە بە دۆستانە بهێنێت.
یانەی بەرشەلۆنە سبەی دووشەممە مەشق و راهێنان بۆ خۆئامادەکردن بۆ وەرزی نوێ دەستپێدەکاتەوە،میسی بە یانەکەی راگەیاندووە ئامادەی مەشقەکانیش نابێت.
لە پشکنینی ئەمڕۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتینیۆ بەهۆی بوون بە پاڵەوانی یانەکەی پشووی وەرگرتووە، هەریەکە لە ئۆمتیتی و پیانیچ تووشی کۆرۆنا بوون و کەرەنتین کراون،دی یۆنگ و سیمیدۆش لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان پشکنینیان ئەنجامداوەو هەریەکە لەم یاریزانانە لە لایەن یانەکەیانەوە رێگەیان پێدراوە، تەنیا میسی نەبێت یاساکانی یانەکەی پێشێلکردووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


