
تورکیا
SNN
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە بەهۆی بەردەوامی دابەزینی بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار و دراوە جیهانییەکان و کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا و نیگەرانی وەبەرهێنانی دەرەکی لەو وڵاتە ئابووری تورکیای نزیک کردووەتەوە لە داتەپین.
رۆژنامەکە ئاماژە بەوەدەکات، بەهۆی ڕێکاری حکومەتی تورکیا لە نەکەوتنی بەهای لیرە کاری وەبەرهێنەرە دەرەکییەکان قورس بووە و ئەوەش نیگەرانی ئەوانی لە دۆخی ئابووری وڵاتەکە زیاتر کردووە.
ئاماژە بەوەشدەکات: ئەگەر وەبەرهێنەران دەست بە کشانەوە بکەن لە تورکیا ئەوە بۆ خۆی ئاستەنگێکی دیکەی ئابووری لە وڵاتەکە درووست دەکات.
نیویۆرک تایمز دەڵێت نرخی كاڵای ھاوردە وەك دەرمان و بەنزین لە تورکیا بەرزبوونەتەوە و وەبەرھێنەری بیانیش لەو وڵاتە نیگەرانی خۆیان لە خراپی بارودۆخەکە دەربڕیوە، بە تایبەت كە رەجەب تەیب ئەردۆغان ھەوڵەكانی بۆ بەرزكردنەوەی لیرە و پاڵپشتی گەشەی ئابووری وڵاتەكە زیادكرد، كە ئەوەش كاریگەری بەرچاوی لەسەر كاری ئەوان دروستكرد.
پێشتر تۆڕی بلۆمبێرگی ئەمریکی رایگەیاند: بانکی ناوەندی تورکیا خۆی لەنێوان دوڕیانێکی بێ کۆتایی دەبینێتەوە، کە لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک تا لیرەی تورکی لەوە زیاترە بەهای دانەبەزێت و لەگەڵ سیاسەت و بڕیارە هەڵەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان کە رۆژانە کاریگەری لەسەر دابەزاندی بەهای لیرە دەبێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



