گەڕان بەدوای تەرمی گەنجێکدا لە ئاوی سیروان بەشە ئاوی ماڵانی لە کەلار کەمکردووە

گەڕان بەدوای تەرمی گەنجێکی خنکاو لەسیروان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى له شارى كه‌لار گه‌نجێك به‌هۆى مه‌له‌كردنه‌وه خنكا، له‌به‌ر دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى ئاوى سیروان له به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه كهمکراوهتهوه و به‌مهۆیه‌شه‌وه ئاوى پێویست ناگاته ماڵان.
ڕۆژى هه‌ینى رابردوو له سه‌ر رووبار‌ى سیروان له سنوورى شارى كه‌لار گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 23 ساڵ له كاتى مه‌له‌كردندا خنكا. هه‌رچه‌نده تیمه‌كان سه‌رقاڵى گه‌ڕانن به دوایدا، تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و بۆ هاوكاریكردنى خێزانه‌كه‌شى له به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه ئاوى ڕووبارى سیروان كه‌مكراوه‌ته‌وه.
سامان ره‌حیم به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى كه‌لار بهSNNى راگه‌یاند؛ لە لایەن بەنداوی دەربەندیخانەوە ئاوی سیروان کەمکراوەتەوە، ئه‌مه‌ش بەهۆی خنکانی گەنجێکی شارەکەمانەوە، ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه کێشەی گەیشتنی ئاوی پێویستی بۆ یەکەی وەرگری بەڕێوەبەرایەتیمان دروستكردووه.
وتیشى: “به‌وهۆیه‌وه وەکو پێویست ئاو ناگاته به‌شێك له گه‌ڕه‌ك و ماڵه‌كان، به‌ڵام بە بەردەوامیی لەهەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتیان بێ ئاو نه‌بن”.
ئه‌مساڵ له سنوورى رووبار‌ى سیروان پێنج گه‌نج به‌هۆى مه‌له‌كردن له ئاوه‌كه‌دا خنكاون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


