توێژەرێک هۆکاری کەمبوونەوەی رێژەی کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان ئاشکرادەکات

SNN- مەودا مستەفا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان رایدەگەیەنێت بەراورد بە شەش مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ رێژەی توندوتیژی دژ بە ژنان كەمیكردوە ، توێژەرێکی کۆمەڵایەتیش هۆکارەکەی بۆ کەمبوونەوەی تێکەڵاوی و زیادبوونی هۆشیاری دەگەڕێنێتەوە.
رەوەند سابیر بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بە SNNی راگەیاند: لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ 3 حاڵەتی كوشتن و 13 حاڵەتی خۆكوشتن و 26 حاڵەتی خۆسوتاندن و 3769 سكاڵا هەبوون لەگەڵ 35 كەیسی دەستدرێژی سێكسی.
لە كاتێكدا لە شەش مانگی ساڵی رابردوو 22 حاڵەتی كوشتن و 32 حاڵەتی خۆكوشتن و 58 حاڵەتی خۆسوتاندن و 4972 سكاڵا و 47 كەیسی دەستدرێژی سێكسی هەبوون .
وتیشی: رێژەی توندوتیژیەكانی دژ بە ئافرەتان لە شەش مانگی ساڵی 2020 بە بەراورد بە شەش مانگی ساڵی رابردوو كەمیكردوە.
لای خۆشیەوە شاڵا عوسمان توێژەی کۆمەڵایەتی بە SNN راگەیاند: پێم وایە هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرقاڵبوونی هاووڵاتییان لە ژیانی خۆیان و کەمبوونەوەی تێکەڵاوی، هۆکارێکە بۆ کەمبوونەوەی رێژەی کوشتن.
سەبارەت بە کەمبوونەوەی رێژەی توندوتیژی دژی ژنانیش بەراورد بە ساڵی رابردوو، ئەو توێژەرە دەڵێت: “لە ئێستادا ژنان زیاتر پەنادەبەنە بەر تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی دژ بەو کەسانەی کە توندوتیژییان دەکەنەسەر، ئاستی هۆشیاری لەناو کۆمەڵگادا لەو رووەوە باشتربووە”.


More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



