
هەولێر
SNN- مەودا مستەفا
بەپێی ئامارێك كە دەست SNNكەوتووە، بەر لە هاتنی كۆرۆنا و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، ڕێژەی بێكاریی لە هەرێمی كوردستان 20٪ بووە، بەڵام لەدوای ئەو كاتەوە، ڕێژەكە بۆ 44٪ بەرزبووەتەوە، هەروەها 73٪ی هاووڵاتییان، كێشەی ئابوورییان بۆ دروستبووە.
عەبدولسەمیح محەمەد، لە رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بەSNNی راگەیاند: بەر لە هاتنی كۆرۆنا و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، ڕێژەی بێكاریی لە هەرێمی كوردستان ٢٠٪ بووە، بەڵام لەدوای ئەو كاتەوە، ڕێژەكە بۆ 44٪ بەرزبووەتەوە، هەروەها 73٪ی هاوڵاتیان، كێشەی ئابوورییان بۆ دروستبووە.
وتیشی: “لە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆدا، ژمارەیەكی زۆری كارگەكان كارەكانیان ڕاگرت، بەو هۆیەشەوە نزیكەی 200 هەزار كرێكار، بێكار بوون، تەنیا لە كارگەكانی چیمەنتۆ، نزیكەی چوار هەزار كرێكار بێكاربوون، كە كۆی گشتی كرێكارەكانیان پێنج هەزار كەس دەبن، ئەمانە هەمووی ئاماژەن، كە دەتوانین بڵێین هەرێمی كوردستان لەناو قەیرانی بێكاریدایە، لەسەردەمی قەدەغەی هاتوچۆ و هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنادا”.
لە مانگی سێی ئەمساڵەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆی لە تەواوی پارێزگاکانی هەرێمی كوردستان راگەیاند و ئەمەش وایكرد ژیانی هاووڵاتیان رۆژ لەدوای رۆژە بەرەو خراپتر بچێت .
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



