540 تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکران و 17 کەسیش گیانیانلەدەستدا

نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە -سلێمانی فۆتۆ هەوراز ئەحمەد
SNN
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتى تەندروستیى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئامارى رۆژانەى تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆناى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: 540 حاڵەتى نوێى تووشبوون دەستنیشانکراون، 17 تووشبوو بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و 293 تووشبوو چاکبوونەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتى تەندروستيى هەرێم ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، “540 حاڵەتى نوێى تووشبوون دەستنیشانکراون بەمشێوەیە: 138 لە هەولێر، 115 لە سلێمانی، 32 لە گەرمیان، 241 لە دهۆک، 13 لە هەڵەبجە”.
بەپێى ئامارەکەى وەزارەتى تەندروستى، ” 293 تووشبوو چاکبوونەتەوە بەمشێوەیە: 217 لە هەولێر، 18 لە سلێمانی، 42 لە گەرمیان، 16 لە هەڵەبجە”.
لەبارەى مردنەوە لە ئامارەکەدا هاتووە، “17 تووشبوو بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە بەمشێوەیە: 14 لە هەولێر، 1 لە سلێمانی و 2 لە دهۆک”.
بەپێى ئامارە گشتییەکانى وەزارەتى تەندروستى لە سەرەتاى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکەوە تاوەکو ئێستا 28 هەزار و 161 کەس تووشى کۆرۆنا بوون، 17 هەزار و 679 تووشبوو چاکبوونەتەوە و هەزار و 49 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17 hours لهمهوپێش



