فەرمانگە سووتاوەكانی هەڵەبجە چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەكەن بۆ نۆژەنكردنەوەیان

پاشماوەى یەکێک لە فەرمانگە سووتاوەکانى هەڵەبجە | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات، سكاڵای یاسایمان لەسەر هێرشكردنە سەر بینای قایمقامیەت و سەرۆكایەتی شارەوانی و بینای هاتوچۆی هەڵەبجە تۆماركردووە و ڕاپۆرتی تایبەتیشمان ئاراستەی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان كردووە بۆ قەرەبووكردنەوەیان، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجەش دەڵێت” چاوەڕێی وەزارەتی دارایین بۆ خەرجكردنی بڕی قەرەبووەكان”
نوخشە ناسیح، قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بە مەبەستی بەسزاگەیاندن و دۆزینەوەی ئەو كەسانەی كە بەناوی خۆپیشاندانەوە هێرشیان كردە سەر بینای قایمقامیەت و شارەوانی و بنكەی هاتوچۆی هەڵەبجە و سوتاندیان، ئێمە لەدادگا سكاڵای یاسایمان تۆماركردووە، هاوكات داواكاری گشتیش هەمان ئەو دۆسیەی جوڵاندووە و كاری لەسەر دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە ڕاپۆرتی خۆمان لەسەر بڕی تێچوو لەگەڵ قەبارەی زیانەكان، بەرزكردووەتەوە بۆ پارێزگاری هەڵەبجە و لەوێشەوە ئاراستەی وەزارەتە پەیوەندیدرەكان كراوە، بە جۆرێك زیانەكانی قایمقامیەت و بنكەی هاتووچۆ ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ كراون و شارەوانی هەڵەبجەش ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاركراوە بە مەبەستی ئاراستەكردنی بە وەزارەتی دارایی.
هەر لەو بارەیەوە كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: ئێمەش ڕاپۆرتی خۆمان ئامادەكردووە لە لایەن ئەندازیاران و بەشە جیاوازەكانی شارەوانیمانەوە خەمڵاندنمان بۆ زیانەكان كردووە، بەڵام ناتوانین بڕی ئەو پارەیە ئاشكرا بكەین كە داوامان كردووە چونكە دەمانەوێت بە شێوەی تەندەرین بدرێتە كۆمپانیا و لایەنی پەیوەندیدار بۆ نۆژەنكردنەوەی بینا سووتاوەكان بۆیە نابێت بڕی پارە ئاشكرا بكەین.
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، هەر ئەمڕۆ هاتوینەتە هەولێر بۆ ئەوەی لە نزیكەوە چاودێری و بەدواداچوون بكەین بۆ ڕاكردنی كاروبارەكانمان، بۆ ئەو مەبەستەش لە چاوەڕوانی وەزارەتی داراین بۆ خەرجكردنی بڕی ئەو پارەیەی بۆ نۆژەنكردنەوەی بیناسووتاوەكان پێویستمانە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



