
کۆمپانیای ئارامۆ
SNN
سعودیە ئەمڕۆ یەکشەممە 30 ئاب، رایگەیاند: کە دوو کێڵگەی گەورەیان لە باکووری وڵاتەکە دۆزیوەتەوە کە دانەیەکیان کێڵگەی نەوتە و ئەوەی دیکەیان کێڵگەی غازە.
کۆمپانیای نەوتی سعودیە ناسراو بە ئارامکۆ ئاماژە بە دۆزینەوەی ئەو دوو کیڵگە نەوتییە دەکات لە باکووری وڵاتەکە کە یەدەکێکی زۆری نەوت و غازی تێدایە، وەزیری وزەی سعودی عەبدول عەزیز بن سەلمان رایگەیاند: ئەم کێڵگە نەوتی و غازییە دەکەوێتە رۆژئاوای ناوچەی سەکاکا لە باکووری سعودیە، ئەم دوو کیڵگەیە 16 ملیۆن مەتر چوارگۆشە نەوت و غازی تێیدایەو یەکێکە دەبێت لە کێڵگە نەوتی و غازییە گەورەکانی سعودییە لە داهاتوودا.
وەزیری وزەی سعودییە ئاماژە بەوە دەکات، کە وڵاتی سعودییە دەست دەکات بە هەڵکەندن لەم دوو کێڵگە نوێیەداو سودی گرنگی ئابووری بۆ وڵاتەکە دەبێت، هەروەها گەڕانەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە سەرتاسەری وڵاتەکە بەردەوام دەبێت بۆ دۆزینەوەی نەوت و غاز و کانزا سروشتییە جیاوازەکان.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



