“ئامادەکارییەکانى کۆبوونەوەى داهاتووى یەکێتى و پارتى دەستیانپێکردووە”

لۆگۆی یەکێتیی و پارتی
SNN – مەودا مستەفا و عەلى حەمەسەعید
ئامادەکارییەکانى کۆبوونەوەى یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان کە بڕیارە لەسەر ئاستى مەکتەبى سیاسى هەردوولا بەڕێوەبچێت دەستیان پێکردووە، بەرپرسێکى پارتى دەڵێت: “ئەو گۆڕانکارییە گەورەیەى کە هەڵبژاردنى ئەمریکا و هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق دەیهێنێتە ئاراوە تەبایى نەوەک تەنیا یەکێتى و پارتى، بەڵکو هەموو هێزەکانى پێویستە”.
بەپێى زانیارییەکانى SNN کە لە بەرپرسانى یەکێتیی نیشتمانيى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان دەستیکەوتوون، “ئامادەکارییەکانى کۆبوونەوەى هەردوو مەکتەبى سیاسى یەکێتى و پارتى دەستیپێکردووە، کە چاوەڕواندەکرێت لە شارى هەولێر ئەنجام بدرێت”.
هەر بەپێى زانیارییەکان، “کۆبوونەوەى یەکێتى و پارتى لەسەر تەوەرەکانى: رێککەوتنامەی ستراتیجی نێوان ئەو دوو حزبە، چۆنیەتی ئیدارەدانی حکومەتی هەرێم، چارەسەرکردنى قەیرانى دارایی، رێککەوتنی هەرێمی و بەغدا و پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان بەڕێوەدەچێت”.
فارس نەوڕۆڵی، وتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی – هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەى پەیوەندییەکانى حزبەکەى و یەکێتى بە SNNی راگەیاند: “یەکێتی و پارتی ئەو قۆناغەیان تێپەڕاندوو کە کەسێک یاخود حزبێک بێتە نێوانیانەوە و داوایان لێبکات بۆ کۆبوونەوە پاش ئەو دەستپێشخەرییەى کە کرا، ناشبێت ئەو راستییە لەبیر بکەین کە یەکێتی و پارتی دوژمنی یەکتر نین بەڵکو رکابەری یەکترن، دەستەڵاتی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان لەدەستی ئەم دوو هێزەدایە”.
وتیشى: ” دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە بەگشتى، نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا و ئەنجامدانی هەڵبژاردنى پێشوەختە لە عێراق و ئەو گۆڕانکارییانەى کە ئەم دوو هەڵبژاردنە دەیانهێننە ئاراوە، وادەخوازن نەوەک تەنیا نیوانی ئێمە و یەکێتی ، بەڵکو نێوان سەرجەم هێزەکانى تریش پێویستە تەبا بێت”.
دوای ههشت مانگ لە دووریی سیاسیی، رۆژی 26ی تهمموز، هەریەکە لە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، جێگرى سەرۆکى پارتى لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و بڕیاردرا لە دوای جەژنی قوربان هەردوو مەکتەبی سیاسیی کۆببنەوە و کێشە و ناکۆکییەکان چارەسەر بکەن، دواتر وەفدى پارتى دیموکراتى کوردستان سەردانى هاوینەهەوارى دوکانیان کرد و لەگەڵ وەفدى یەکێتى نیشتمانى کوردستان بە سەرۆکایەتى بافڵ تاڵەبانى کۆبوونەوە، بڕیاریاندا کۆبوونەوەى هەردوولا لەسەر ئاستى مەکتەبى سیاسى بەڕێوەبچێت.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



